له بوواری مێژوودا، هه‌ر چه‌ن ماوه‌یك جارێ ،بلیمهتگهرێ رخساونهتهوه و دهڕخسن .ئه‌م بلیمه‌تانه به شێوه‌یكی راسته‌خۆ یان ناراسته‌خۆ مرۆڤ و مرۆڤایه‌تیان خستووه و ده‌خه‌نه پێشه‌وه.
نه‌قشی ئه‌م هه‌ڵكه‌وتووانه ئه‌ونده مه‌زن و گرینگه كه ئینسانییه‌ت هه‌میشه و هه‌میشه دهینداریانه و دهینداریان ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌م بلیمه‌ت وههڵكهوتووانه له درێژایی مێژوودا له چووار گۆشه‌ی جیهانداله نیوان نه‌ته‌وه‌كاندا له هه‌موو بووارێكی ژیاندا سه‌ریان هه‌ڵ داوه‌و سه‌ر هه‌ڵ ده‌ده‌ن.
بلیمهتگهرێ وه‌كوو پیتاگۆر، گالیله، ئارشیمێد،نیوتون و…..ئه‌نشته‌ین بوون كه زانستیان ئه‌ونده بردووه‌ته پێشه‌وه كه بوونه‌ته هۆی داهێنانی هه‌زاران و هه‌زاران جۆر ئامراز و ده‌زگای جۆراوجۆره‌وه. دهزگاگهرێ كه دوور نیزیك ده‌كه‌نه‌وه، دهزگاگهرێ كه كات كورت ده‌كه‌نه‌وه، دهزگاگهرێ كه ناشیاویان شیاو كردووه‌ته‌وه، دهزگاگهرێ كه ژیانیان ئاسان كردووه‌ته‌وه‌و ئیمكانی حهسینهوهیان بۆ مرۆڤان زۆرتر كردووه‌ته‌وه.
بلیمهتگهرێ وه‌كوو هیپۆكرات،گالیێن، ئیبن سینا، دینه‌وه‌ری…. ئامبرواز وپاستور بوون كه وه‌ها په‌ڕه‌یان به ده‌واو ده‌رمان داوه كه ڕێگایان بۆ خوه‌ش كردنه‌وه‌ی فره‌یك له نهخوهشینهكان كردووه‌ته‌وه.
بلیمهتگهرێ وه‌كوو موزارت، پیكاسۆ،….. خانی ، حه‌سه‌ن زیره‌ك و زیائه‌دینی بوون و هه‌ن كه هونه‌ره‌كه‌یان ئه‌ونده ناسك وجووان كردووه‌ته‌وه كه بیستنی ههوایك له موسیقییهكهیان، یان دیتنی گۆشهیك له په‌یكه‌رو تابلۆهكانیان،یان خوێندنی لاپهڕهیك له هه‌ڵبه‌ست و نووسراوه‌كانیان وه‌ها ڕۆحی مرۆڤ شاد ده‌كاته‌وه كه ئه‌وه ژان بێ، كه ئه‌وه ده‌رد بێ، كه ئه‌وه ئێش بێ له بیریان ده‌چێته‌وه.
بلیمهتگهرێ وه‌كوو ئه‌ره‌ستوو ، ئه‌فلاتوون و ئه‌نگێلس بوون كه به سهرنڤیشتی مرۆڤ بیریان كردووه‌ته‌وه و فه‌لسه‌فه‌یان بۆ دابین كردنی به‌خته‌وه‌ری به‌شه‌رییه‌ت داهێناوه وگووراوه.
بلیمهتگهرێ وه‌كوو ماركس و ئه‌نگێلس بوون كه به ویژدان ودادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بیریان كردووه‌ته‌وه و تێئۆری ڕزگاریخوازیان بۆی داڕژاندووه.
بلیمهتگهرێ وه‌كوو لێنین ، مائۆ، گاندی ، هۆشیمین، كاسترۆ بوون كه ڕێگای ڕزگاری گه‌له‌كانیان ڕۆشن و ممكین كردووه‌ته‌وه.
له ناو كوردهواریچا هه‌موو جۆر بلیمه‌تێك بوون و هه‌ن . به‌داخه‌وه زۆرهكیان وه‌كوو سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی هه‌ر بۆ بێگانه بێگاریان كردووه فره‌یك وه‌كوو ئه‌بوو حه‌نیفه دینه‌وه‌ری ، سۆهره‌وه‌ردی،…له لایه‌ن عه‌ره‌ب و فارس وتوركهكان دزراون.
ئه‌وه‌ی بلیمه‌تی ڕزگاری خوازی بوبێت وه‌كوو سمكۆ، پێشه‌وا،سمایل شه‌ریفزاده، فوواد سوڵتانی ،سدێق كه‌مانگه‌ر، قاسملوو و شه‌ره‌فكه‌ندی …… به ده‌ستی ڕژیمی بكوژی ئێران كوژراون و له ناو چوون و ماوه‌ی ئه‌وه‌یان نه‌بووه كه هونه‌ری خویان نیشان بده‌ن.
یه‌كێك له ئاخرین بلیمهتگهری ڕزگاری خوازی كه له كوردستانا ڕخسابوو جوامێرێ بوو به نێوی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ئه‌م ئینسانه شه‌ریفه جووان بوو و لاو، به‌لام له ماوه‌ی ٣٢ساڵ ژیانی خوی‌دا تووانیبووی نێو و نیشانێكی نه‌ته‌وه‌یی و نێو نه‌ته‌وه‌یی بۆ خۆی پێك بێنێ.
كاتێ كه ڕژیمی ئێران بێشه‌رمانه ئه‌م بلیمه‌تیانه له سێداره دا فێدێراسیونی جیهانی ئامۆژیارهكان، ڕێكخراوی لێبورینی نێونه‌ته‌وه‌یی، یه‌كیه‌تی ئوروپا، یه‌كیه‌تی سه‌ندیكاكانی فه‌رانسه و كانادا ودهها ڕێكخراوی دیكه له چووار گۆشه‌ی جیهاندا ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییان به‌رز بووه‌و و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێرانیان شه‌رمه‌زار كرد.
جار جارێ له بان ئینتێرنێتهوهچهند بابه‌تێكم له سه‌ر فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر دییوه كه به ڕاستی جێگای گریان و شه‌رمه‌زارییه.
ئهحمهقێكی عه‌جه‌م به بهه به ه و چه ه چه ه وتن بابه‌تێكی له سه‌ر فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر نووسیوه.له ناو ئه‌و بابه‌ته له ڕوواڵه‌ت شۆڕشگێڕانه به قه‌ڵه‌مه شۆڕشگێڕانهكهی خوی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر به به‌ن كه‌وش سه‌مه‌د بێهره‌نگی (سه‌مه‌د ئاقا)به قه‌ڵه‌م ده‌داو…..
له مه خراپتر ئه‌ویه كه هێندێ كوردم به هه‌مان شێوه له بان ئینتێرنێته‌وه دیوه كه قسه له فه‌رزاد كهمانگهرهوه ده‌كه‌ن و …. فهرزادكهمانگهر به ماسییه ڕه‌شه‌كه‌ی سه‌مه‌د به قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
كاتێ كه ئه‌مانه ده‌بینم به ڕاستی تێ دهگهیم ئێمه‌ی كورد بۆ هه‌ر له ژێر چه‌پۆك و له‌قه‌ی بێگانهكانا ماوینه‌ته‌وه.
عه‌تا ریازی