شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

كۆنفرانسی خەسارناسی فراكسیۆن‌و رەوتی سوسیالیستی كۆمەڵە بەڕێوەچوو

بەبەشداری ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوان‌و ئەندامانی رەوتی سوسیالیستی كۆمەڵە، كۆنفرانسێك بۆ رەخنە‌و پێداچوونەوە بە شكستی چالاكییەكانی فراكسیۆن‌و رەوتی سوسیالیستی كۆمەڵە بەڕێوەچوو.

بەپێی راگەیەنراوی كۆتایی كۆنفرانسەكە، لەرۆژی 17ی سێپتامبر كۆنفرانسەكە بەڕێوەچووە‌و بەشداربووان هۆكارەكانی شكستی چالاكی فراكسیۆن‌و رەوتی سوسیالیستی كۆمەڵەیان خستوەتەبەر باس‌و رەخنە‌و لەكۆتاییشدا لەسەر چەندین خاڵ رێكەوتوون لەوانە:

–    لەمانگی مەی 2014 رەوتی سوسیالیستی كۆمەڵە توشی لێكترازان دەبێت كە بێدەنگیی هەر دوولایەن لەبەرامبەر ئەم لێكترازان‌و ئینشعابە لەمێژووی خەبات چەپ‌و سوسیالیستی كوردستان بێ وێنە بووە، هەر بۆ بڕیاردرا هۆكاری سەرەكی ئەم بێدەنگییە لەبەرامبەر لێكترازان‌و ئینشعاب لە كۆبوونەوەكانی داهاتوو بخرێتەبەر باس.

–    كۆنفرانس هەروەها پێوایە هۆكاری لێكترازانەكە فكری نەبووە‌و بڕیاردرا هۆكارەكانی دروستبوونی قەیران‌و پاشان لێكترازان پێداچوونەوەی جیدی بەسەردا بكرێتەوە.

ئەمەو چەندین خاڵی دیكە كە لە راگەیاندنی كۆتایی كۆنفرانسدا هاتووە.

جێگەی ئاماژەیە فراكسیۆن یان رەوتی سوسیالیستی كۆمەڵە پێشتر لەناو رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران – كۆمەڵە كاریان دەكرد كە پاشان لەو رێكخراوە جیابوونەوە‌و بەم ناوەوە دەستیان بە چالاكی كرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …