شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

كرماشان.. شەڕ لەنێوان هێزێكی كوردی‌و هێزەكانی رژیمدا روویدا

پاش نیوەرۆی رۆژی سێشەممە 13ی رەزبەر، لەناوچەی كرماشان شەڕ لەنێوان هێزەكانی رژیمی ئیسلامی‌و هێزێكی كوردی رویدا كە لەوتەی میدیاكانی رژیم ژمارەیەك كوژراوو برینداری لێكەوتوەتەوە.
هەواڵنێری پارس نیوز، لەزاری محەمەد پاكپور، فەرماندەی هێزەی زەمینی سپای پاسداران بڵاویكردەوە شەڕەكە لەناوچەی سەرسنوری ئەزگەلە لەنێوان سەلاس‌و سەرپێل‌و لەنێوان هێزێكی قەرارگای نەجفی سپای پاسداران و هێزێكی كوردی بووە كە لەوشەڕەدا بەوتەی پاكپور 12 چەكداری كورد كوژراون‌و سێ پاسداریش برینداربوون.
تا ئێستا ئاشكرا نیە ئەو هێزە كوردییە سەر بە چ لایەنێكن، بەڵام بە پێی زانیارییەكان سەر بە پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) بن بەڵام تا ئێستا هیچ لێدوانێكی فەرمی لەلایەن پژاكەوە لەمبارەوە بڵاونەكراوتەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …