دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

ئێران داواكاریی یەكێتی ئوروپا بۆ ئازادكردنی نێرگز محەمەدی مەحكوم كرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمرۆ شەممە بەیاننامەی یەكێتی ئوروپای مەحكوم كرد كە داوای ئازاد كردنی نێرگز محەمەدی كردبوو و بە دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی وڵاتان ناوی لێدەبات.
بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رژیم، یەكێتی ئوروپا بە “نائاگابوون لە پرۆسەی دادگایی لە ئێران” تۆمەتبار كرد‌و داواكاریی ئوروپای بۆ ئازادكردنی نێرگز محەمەدی مەحكوم كرد.
یەكێتی ئەروپا رۆژی شەممە سەپاندنی 16 ساڵ زیندانبۆ نێرگز محەمەدی، جێگری سەرۆكی ناوەندی دادكۆكیارانی مافی مرۆڤی بە ناعادڵانە وەسف كرد‌و خوازیاری ئازادی ناوبراو. پێشتریش ئەمەریكا، چاودێری مافی مرۆڤ، رۆژنامەنوسانی بێسنور، ناڕەزایی خۆیان بەم حوكمە دەربڕی بوو.
دادگای ئینقلابی رژیم نێرگز محەمەدی بە هۆی چالاكی مافی مرۆڤ، لەوانە هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان بە 16 ساڵ زیندان مەحكوم كرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …