شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

نادیە موراد وەك باڵوێزی نەتەوە یەكگرتوەكان دەستنیشان دەكرێت

بڕیارە سبەینێ هەینی لە بارەگای رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان‌و لە مەراسمێكی فەرمیدا، نادیە موراد كچە كوردی ئێزیدی رزگاربووی دەستی داعش وەك باڵوێزی نیازپاكیی دەست نیشان بكرێت.

نادیە موراد لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە كە لەو رێوڕەسمەدا كە بە ئامادەبوونی بان كیمۆن، سكرتێری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان‌و نوێنەری وڵاتانی جیهان بەڕێوەدەچێت، نادیە موراد وەك باڵوێزی نیازپاكیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان دەستنیشان دەكرێت.

نادیە موراد، تەمەن 23 ساڵ، بۆ یەکەمجار لە رۆژی 16-9-2015 لە دانیشتنێکی تایبەتدا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی گوتارێکی پێشکەشکرد و چیرۆکی خۆی وەک کچە کوردێکی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش گێڕایەوە.

نادیە موراد کاندیدی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە، هەروەها گۆڤاری تایم مورادی بە یەکێک لە 100 کاریگەرترین کەسایەتی ساڵی 2016 دەستنیشانکردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …