بە پێی هەواڵێكە بە ناوەندی هەواڵنێریی زاگرۆس پۆست گەیشتووە، لە ماوەی یەك دوو هەفتەی رابردوو هێزە ئینتزامیەكانی كۆماری ئیسلامیی لە شاری بانە دەستیانداوەتە سەربازگیریی.
بە پێی ئەم هەواڵە، لە ناوەندێكی باڵای سەربازیی لە ئێران بڕیاردراوەتە بنكەكانی هێزی ئینتزامی لە شارەكانی كوردستان كە دەبێ هەموو ئەو لاوانەی كە نەڕۆیشتونەتە سەربازییو كارتیان نیە، دەسبەسەرو بە زۆر راپێچی سەربازیی بكرێن.
لە ماوەی رابردوو گەڵاڵەیەك لە لایەن وەزارەتی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیی خراوەتە بەر باس كە بەو پێیە لە شارەكانی كوردستان هەموو ئەو گەنجانەی كە سەربازییان نەركردووە پێویستە بە خێراییو بە زۆر راپێچی سەربازیی بكرێن.
بە پێی وتەی چەند شایەتحاڵێك چەند كەسێك لەو گەنجە كوردانە بە تایبەت لە شاری بانە، ماوەی زیاتر لە 10 رۆژە خۆیان حەشارداوەو تا ئێستا ئامادەی رۆیشتن بۆ سەربازیی نەبوون.