شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

دوو بەكرێگیراوی رژیم لەناوچەی بۆكان كوژران

رۆژی سێشەممە 16ی خەرمانان دوو بەكرێگیراوی رژیمی ئیسلامی لەناوچەی بۆكان بەناوەكانی عوسمان خەبات‌و عەبدوڵا كەربەلایی لەلایەن “هەڵۆكانی زاگرۆس” كوژران.

بەپێی هەواڵێكی كوردستان میدیا، زمانحاڵی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، ئەو هێزانەی بەناوی “هەڵۆكانی زاگرۆس”ن، رۆژی سێشەممە 16ی خەرمانان، كاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی شەو هێرشیان کردۆتە سەر گوندی سەرچنار و کاتژمێر ١٢:١٠ خولەکی هەمان شەو، هێرشیان کردۆتە سەر گوندی ناچیت. لەو دوو هێرشەدا هەڵۆکانی زاگرۆس دوو جاشی خۆفرۆشیان بە سزای خەیانەت بە گەل و نیشتمان گەیاند.

لەهەواڵەكەدا هاتووە: دوای ئەو دوو هێرشە، هەڵۆکانی زاگرۆس بەساغی و سەرکەوتووانە لە شوێنەکە دوور کەوتوونەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …