یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

رێكخراوی تەندروستی جیهانی: شەپۆلێك لە شێرچەنجە بەڕێوەیە

رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، جیهان لە ماوەی 20 ساڵی داهاتوو لەبەردەم شەپۆلێكی گەورەی كوشندە بە ناوی شێرپەنجەیە‌و پێشبینی دەكرێت كە ئامارەكانی تووشبوون بەم نەخۆشیە تا 70 لە سەد بەرز بێتەوە كە دەكاتە 25 ملیۆن كەس لە ساڵدا.

تەندروستی جیهانی لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە نەخۆشی شێرپەنجە كە هاوكات لەگەڵ رۆژی جیهانی ئەم نەخۆشیە بڵاوی كردوتەوە تەئكید دەكاتەوە كەڵك وەرگرتن لە ئەلكۆل، بەكارهێنانی قەن‌و چاخی لە هۆكارەكانی تووشبوون بە شێرپەنجەیە.

ئاماری ناوەندە نێونەتەوەییەكان نیشانیدەدات، پەرەسەندنی نەخۆشی شێرپەنجە لە ئاستی جیهان لە ساڵی 2008 تا 2012 لانیكەم یەك ملیۆن‌و 400 هەزار جۆر بووە‌و لە 12 ملیۆن‌و 700 هەزار گەیشتوەتە 15 ملیۆن‌و 100 هەزار جۆر تووشبوون.

هاوكات رۆژی 14ی رێبەندان عەلی ئەكبەر سەیاری جێگری وەزیری تەندروستی ئێران رایگەیاند، 300 هەزار بنەماڵەی ئێرانی گیرۆدەی ئەم نەخۆشیەن.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.