شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

22 رێكخراوی نێودەوڵەتی داوا لە ئێران دەكەن سزای لەسێدارەدان رابگرێت

22 رێكخراوی بەرگری لە مافەكانی مرۆڤ لەسەر ئاستی جیهان داوا لە كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەن، سزای لە سێدارەدان رابگرێت و ژمارەی ئەو کوردانەش ئاشکرا دەکەن کە بەهۆی بیروڕای ئایینی و سیاسیی لە ئێران لە زیندانن.

 

ئەو 22 رێکخراوە نێودەوڵەتییە راگەیەندراوێکیان لەبارەی لەسێدارەدان لە ئێران بڵاوکردووەتەوە، لە بەشێكی راگەیەنراوەكەدا ئاشكرای دەكەن ” لەماوەی كەمتر لە مانگێكدا  24 كورد لەسەر بیر‌وڕای سیاسی، ئایینی ‌و مەزهەبی لە ئێران بەشێوەیەکی ناڕەوا و نادادپەروەر لەسێدارە دراون”.

 

بەپێی راگەیەندراوەکە ” بەشێك لەو بەندكراوانە لەژێر ئەشكەنجە، فشار و لە زیندانی تاكە كەسی بە زۆر گوتەیان لێوەرگیراوە، دواجاریش بەتاوانی دژایەتیکردنی خوا‌ و، بەبێ لەبەرچاوگرتنی هیچ رێسایەكی مافەكانی مرۆڤ لە سێدارە دراون”.

 

لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکە جەخت کراوەتەوە لەوەی “بەپێی زانیارییەكانی رێكخراوەكانی داكۆكیكەر لە مافەكانی مرۆف، ئێستا 915 كەس بە هۆكاری سیاسی، یان بیر‌وڕای ئایینی و مەزهەبی لەئێران گیراون، لەو ژمارەیەشیان 390 کەسیان كوردن”.

 

لە كۆتایی راگەیەنراوەكەدا داوا لە وڵاتانی ئەندامی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەكگرتووەكان كراوە ” لەپێناو راگرتنی سزای لە سێدارەدان فشار بخەنە سەر كۆماری ئیسلامی ئێران”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …