شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت: ئێران لە سلێمانییەوە مەشق بە میلیشیا شیعەکان دەکات

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە زاری سەرچاوەیەکی ئاسایشیی کوردییەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە سوپای ئێران لە شاری سلێمانی لە کوردستانی باشوورەوە مەشق بە میلیشیا شیعەکان دەکات.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کردووە، کە ئەو شوێنەی لە سلێمانی تێیدا مەشق بە میلیشیا شیعە عێراقییەکان دەکرێ، ”سەربازگەیەکی ئێرانییە“ و کەوتووەتە سەر سنووری نێوان کوردستانی باشوور و رۆژهەڵات لە پارێزگای سلێمانی.

هەروەک رۆژنامەکە ئاماژەی بۆ کردووە، جگە لە مەشقدەرە ئێرانییەکان، چەکدارانی حزبوڵڵای لوبنانیش لەو سەربازگەیەن و مەشق بە میلیشیا شیعەکان دەکەن، وەک ئامادەکارییەک بۆ بەشداری کردنیان لە ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنەوەی شاری مووسڵ.

ئەو سەرچاوەیە دڵنیایی خۆی لەوە نیشان داوە، کە ئەو چەکدارانەی میلیشیا شیعەکان بەشداریی ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنەوەی مووسڵ دەکەن، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ”ناڕەزایی سیاسەتمەدار و عەشیرەتەکانی نەینەوا“.

شەرقولئەوست هەروەها ئاماژەی بەوە داوە، کە سەرچاوەکە پێیوابووە ئێران دەیەوێ لەسەر حیسانی کێشە سیاسی و ئابوورییەکان ”پەل بهاوێتە وڵات“.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …