شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

حزبی دیموکرات داوای مانگرتنی سەرتاسەری خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكات

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران داوا لە هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات لەدژی سیاسەتەکانی ئێران مانگرتنی سەرتاسەری ئەنجام بدەن.

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا لەشاری هەولێر تەیموری مستەفایی ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند، ئەوان پەیامی شاخیان گەیاندووەتە ئێران و ئێستاش نۆرەی ئەوەیە هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەیامی شار بگەیەننە دەسەڵاتدارانی ئێران.
ڕاشیگەیاند، ئەوان چاوەڕوانن هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵات وەڵامی بانگەوازەکەیان بدەنەوە و مانگرتنی سەرتاسەری لەسەرجەم شارەکاندا دەستپێبکەن.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی حزبی دیموکرات ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ڕابردوودا کاربەدەستانی ئێران زۆر هەوڵیانداوە فشار بخەنە سەر هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵات بۆ ئەوەی ئەو مانگرتنە سەرتاسەریە ئەنجام نەدەن، بەڵام بەپێی ئەو زمینەیەی کە ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕەخساوە پێشبینی دەکەن خەڵک وەڵامی بانگەوازەکەیان بداتەوە و مانگرتن دەستپێبکەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …