په‌یوه‌ندی گشت‌پرسیی بریتانیا و دیارده‌ی هه‌ژاریی و پێکهێنانی ناسنامه‌ی کوڵتووریی
هه‌ژاریی (فه‌قر) له بریتانیا ڕاستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره. ئه‌ه‌ویکه ئه‌و جۆره ژیانه وا میلیۆنها که‌س تاقی ده‌که‌نه‌وه وه‌ک ‘هه‌ژاریی’ ناناسریت له به‌ر گۆڕانی پارامیتره‌کانی هه‌ژارییه و نه‌ک له به‌ر سڕینه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه.
مرۆڤه‌کان له‌وانه‌یه خاوه‌ن ژماره‌یه‌ک ئامرازی پێویستی وه‌ک لاپ‌تۆپ و ئینتێڕنێت، تی‌وی، ماشێنی جلشۆری، موبل و ئۆتۆمۆبیل بن و هه‌ر کامه مۆبایل و ئایپه‌دێکیان به‌ده‌سته‌وه بێت. له‌وانه‌یه خانووێکیان له ڕێگای قه‌رزی ماڵ (وام مسکن)کڕی بێت. به‌ڵام ئه‌و خاوه‌ندارییه‌تییه به مانای ژیانێکی به دوور له هه‌ژاریی نییه. هه‌ژاریی ئیتر به‌وه ناناسرێته‌وه که فه‌رشێک و گڵیمێک بۆ ڕاخستن شک نابرێت. تۆ له بریتانیا ده‌توانیت خاوه‌ن زۆر که‌لوپه‌ل بیت به‌ڵام بۆ درێژخایه‌نکردنی ئه‌و خاوه‌ندارییه‌تییه ده‌بێ مانگانه ده‌رامه‌تێکی دیاریکراوت هه‌بێت و بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ کارێکی باشت هه‌بێت. کاری ‘باش’ به مانای کاری شایسته‌ی توان و بڕوانامه و که‌رامه‌تی مرۆڤ نییه. ‘باش’ ئه‌وه‌یه تا شتێک له نێوان دوو سه‌د تا سێسه‌د پۆند له هەفتەیەکدا چنگ بخه‌یت و خۆت له هه‌مو جۆره کارێک بده‌یت. ئه‌مه بێ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی خزمه‌تگوزارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وه‌ک کرێ خانووشت بۆ بڕابێته‌وه، هیشتا هه‌ر ناکرێ وه‌ک داهاتێکی شیاو چاوی لێ بکه‌یت.
هۆی زۆربوونی هه‌ژاریی له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا له که‌مته‌رخه‌می ده‌وڵه‌تانی له سه‌رکار و خراپبوونی باری ئابوورییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. ئه‌گه‌رچی حکومه‌تی کرێکار به ڕێبه‌ری تۆنی بلێر گۆڕانکاریی به‌رچاوی کۆمه‌ڵایه‌تیی لێ که‌وته‌وه که له گه‌ڵ ده‌یه‌کانی پێشتر به‌راوه‌رد نه‌ده‌کرا، به‌ڵام سیاسه‌تی ده‌ره‌کیی و شه‌ڕی ئێراق و دابه‌زینی ئابووریی جیهان به گشتی و بریتانیا به تایبه‌تی هه‌م پێگه‌ی بلێری دابه‌زاند و هه‌م به زه‌ره‌ری خه‌ڵکێکی زۆر شکایه‌وه. ئه‌م ڕه‌وته له حکومه‌تی توڕیدا له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا هه‌ر به‌رده‌وام بوه. له به‌رامبه‌ردا که‌چی ژوماره‌یه‌کی که‌م له سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه — بۆ نموونه له وڵاتانی ئاسیای دوور، خه‌لیج و ڕۆژاوا – له ئاواڵه‌بوونی ده‌رگای ئابووریی بریتانیا که‌ڵکی زۆریان لێره وه‌رگرتوه‌بۆ په‌ره‌پێدانی داراییه‌کانیان که خانوو یه‌کێک له گرینگترینیانه. ئاستی کرێ خانوو بۆ نموونه له له‌نده‌ن به چه‌ند به‌رابه‌ر زیادی کردوه و ژماره‌یه‌کی زۆرتری خه‌ڵک ئێستا له خانووی هاوبه‌شدا ده‌ژین.
گرفتێکی دیکه‌ی بریتانیا له‌م دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا زیادکردنی له ڕاده‌به‌ده‌ری کۆچبه‌ر له وڵاتانی ئورووپای ڕۆژهه‌ڵات، ئافریقا و ئاسیایه. هاووڵاتیانی ئورووپای ڕۆژهه‌ڵات به‌رچاون به‌ڵام میدیا و کولتووری دژه‌مه‌هاجیر به‌رچاوتریشیان ده‌کات. ئه‌م زیادکردنه ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانیش ده‌گرێته‌وه. ئه‌مه فشارێکی یه‌کجار زۆری خستوه‌ته سه‌ر سیسته‌می خزمه‌تگوزارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. که‌سێکی که‌مده‌رامه‌تی ئینگلیزیی چۆن له گه‌ڵ ئه‌مه ده‌توانێت خۆی ڕێک بخات کاتێک خۆی له دونیایه‌کی پڕ له گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تییدا ده‌بینێته‌وه و ئه‌مانه هه‌مووی له ژیانی ڕۆژانه‌ییدا له بنه‌ماڵه‌دا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه و چوارچێوه‌ی سایکۆلۆجیی ئه‌و مرۆڤه‌ی خستوه‌ته گه‌مارۆوه؟
ناکارامه‌یی حیزبه سه‌ره‌کییه‌کانی وه‌ک کرێکار و تۆڕیی مه‌یدانی بۆ هێزه ڕاست و خۆپارێزه‌کان و دژه مه‌هاجیر تا ڕاده‌یه‌کی زۆر خاڵی کردوه. بۆیه خه‌ڵکێکی زۆر له چینی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا جوابه‌کانی خۆیان له سه‌ر پرسه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و سیاسییه‌کان له‌م جۆره هیزانه‌دا ده‌بیننه‌وه. پرسی کۆچبه‌ر له گوتاری زاڵدا بوه‌ته هۆی سه‌ره‌کی گرفته کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌کانی ئیستا و که‌مکردنه‌وه و جوابکردنی ئه‌وه‌ی وا لێره‌یه بوه‌ته ڕێگای چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه. گرفتێکی دیکه که ده‌بێ لێره زیاد بکرێت فشارێکه که زۆربوونی ڕێژه‌ی کۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر ده‌یخاته سه‌ر سیسته‌می خزمه‌تگوزارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که سه‌رچاوه داراییه‌که‌ی له بنه‌ڕه‌تدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باج وه‌رگرتن (ماڵیات). به‌هه‌مان شێوه به‌کارهێنانی بێ‌به‌رپرسانه‌ی ئه‌و خزمه‌تگووزارییانه‌ش خۆی گرفتێکی دیکه‌یه. واته ژوماره‌یه‌کی زۆر بێ ئه‌وه‌ی پێویستیان بێت له‌و یارمه‌تییانه که‌ڵک وه‌رده‌گرن. هه‌زاران بنه‌ماڵه هه‌ن که بوونه‌ته خاوه‌ن دوو خانوی کانسێل واته خانووی شاره‌وانی. ئه‌م خانووانه کرێکه‌ی هه‌رزانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ قازانج نادرێته کرێ؛ خزمه‌تێکه شاره‌وانی شاره‌که به دانیشتوانی ده‌کات. دوای چه‌ند ساڵ ده‌توانیت خانوه‌که‌ت به نرخێکی زۆر هه‌رزان بکڕی. شاره‌وانی به‌شێکی به‌رچاو له‌و پووڵه‌ت پێده‌دا به‌ڵام ئه‌گه‌ر فرۆشتت به‌شه‌که‌ی خۆی ده‌باته‌وه. زۆرێک هاوسه‌ر’فیلم’ کایه ده‌که‌ن و ده‌ڵێن جیا بوونه‌ته‌وه و له‌و ڕێگایه‌وه خانووێکی دیکه‌یان چنگ خستوه. کاناڵیکی دیکه‌ی به‌کارهێنانی بێبهرپرسانه که‌ڵک وه‌رگرتنه له خزمه‌تگوزارییه‌کان بۆ نه‌خۆشانی نه‌فسیی. من ساڵه‌ها وه‌ک وه‌رگیڕ (موته‌رجم) له ناوه‌نده‌کانی سڵامه‌تی مێشک کارم کردوه. زۆربه‌ری ئه‌وانه‌ی ڕوو ده‌که‌نه ئه‌وێ ده‌یانهه‌وێت که‌یسێک بۆ وه‌رگرتنی خانوو و یارمه‌تی زۆرتر درووست بکه‌ن؛ و یان کار نه‌که‌ن و یارمه‌تی وه‌ربگرن. له‌م جۆره نموونانه زۆرن. به‌مه‌ش ده‌بێ ژوماره‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندی خه‌ڵکی وڵاتانی دیکه وه‌ک ئێران زیاد بکرێت که له تاران و سنه و سه‌قز خاوه‌ن موڵکن و له‌و خزمه‌تگوزارییانه که‌ڵک وه‌رده‌گرن و به سه‌ر موڵکه‌کانیشیان له ئیران‌دا ڕاده‌گه‌ن.
له سه‌ره‌تادا ئاماژه به هه‌ژاریی کرا. بڕواننه شاره‌کانی ناوه‌ڕاستی ئینگلیز. له شارگه‌لێک وه‌ک مه‌نچێستێر، برادفۆرد، بۆڵتون، لێستر، ساندرلاند، ڤولوێرهامتۆن، پیتێسبۆرۆ که دیتنی خه‌ڵکی سپی پێستی هه‌ژار (ته‌نانه‌ت خوارتر له‌وه‌ی ده‌وترێ ”وۆرکینگ کلاس” واته چینی کرێکار) که گیرۆده‌ی ماده سڕکه‌ره‌کانن و یان سیگارین و ئه‌لکۆلیین یه‌کجار یه‌کجار ئاساییه. سواڵکه‌ر سپی پێسته نه‌ک کۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر! له نزیک مه‌کدۆناڵده‌کان تۆزێک ڕاوه‌سته و دیتنی ژنانی قه‌ڵه‌و که چه‌ند منداڵیان پێیه و بۆ ئه‌وه‌ی مه‌کدۆناڵد هه‌رزانتره بۆ ئه‌وێیان ده‌بن، دیسان دیمه‌نێکی ئاساییه. هه‌تا هه‌ژارترن قه‌ڵه‌وترن چوونکوو خواردنی هه‌رزان پڕ له چه‌ورییه. سالاد و خواردنی سالم و جیم ڕۆیشتن پێویستی هه‌م به ده‌رامه‌تێکی باشتر و هه‌م شێوه ژیانێکی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر بێ به‌ری له دڵه‌ڕاوکێ و گرفتی نه‌فسییه‌وه هه‌یه.
وه‌ک نموونه‌یه‌ک له ساڵی 2015دا بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له شاری بڕادفۆرد مامه‌وه. ئه‌و شاره له به‌ر دانیشتوانێکی به‌رچاوی موسوڵمان و خه‌ڵکی وڵاتی پاکستان یه‌کجار به‌ناوبانگه. پێشتر له کاتی خۆیدا کتێبی سه‌لمان ڕۆشدیشیان سووتاندوه. به‌ڵام گوتارێکی دیاریکراو هه‌موو خه‌ڵکه‌که‌ی وه‌ک دێ‌و لێ کردوه و له لای من وایه که ئه‌وه ته‌نها په‌یوه‌ندی به هه‌بوونی که‌مایه‌تییه‌کی توندڕه‌وه‌وه نییه به‌ڵکوو به‌وجۆره هه‌ژاریی و گرفته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان داده‌پۆشرێن. که‌چی داییمه ئه‌وان وه‌ک هۆی ‘ناخۆش’بوونی شاره‌که ده‌ناسێنن. له بریتانیا پێویست ناکات سه‌ردانی بڕادفۆردت کردبێت تا وه‌ک شارێکی ‘ناخۆش’ پێناسه‌ی بکه‌یت ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی ‘موسوڵمانی زۆره’ یان ‘پاکستانی زۆره’. سه‌رنج بده‌نه ئه‌وه‌یکه ته‌نانه‌ت کۆچبه‌ران به‌هه‌بوونی ئه‌و خه‌ڵکه که له‌وانه‌یه نه‌وه و نه‌تیجه‌شیان له بریتانیا خستبێته‌وه و نه‌سڵێکی دیکه‌یان به‌دوادا هاتبێت – واته زۆرتریان به‌سه‌ر ئێره‌وه هه‌یه تا کۆچبه‌ر و په‌نابه‌رێک – و گه‌لێک دوکتور و خاوه‌ن پله‌ی سیاسیی و ئابوریشیان لێ که‌وتبێته‌وه، ناڕازین! شاره‌داری نوێی له‌نده‌ن کوڕی بنه‌ماڵه‌یه‌کی پاکستانییه. له‌و دوو مانگه‌دا منداڵانی ئه‌و خه‌ڵکه داییمه له ڕێگای مه‌دره‌سه و دانشگاوه بوون، زۆرێک دوکان و گه‌ڕه‌کی باش و ده‌وڵه‌مه‌ند هی ئه‌وان بوو. که‌وابوو ئه‌وه‌ی وا شاره‌که‌ی ‘ناخۆش’ کردبوو ‘سپییه‌کان’ بوون و ئه‌و دیمه‌نه دڵته‌زێنانه بوو که هه‌موو ڕۆژێک دووپات ده‌بوونه‌وه. زۆربه‌ری ئێواران که ده‌چووینه‌وه بۆ ماڵه‌وه، دوو پیاوی به‌ته‌من سه‌ریان له ناو دوو ئه‌شغاڵدانی به‌ر ده‌رگاکه کردبوو تا پاشماوه‌ی خواردنی هاوسێکانی لێ دربکێشن. زۆر شه‌ویش که‌سێک هه‌ر له‌وێ تا به‌یانی ده‌خه‌وت. ئه‌مه له زۆرێک له شاره‌کان و گه‌ڕه‌که‌کان به‌دی ده‌کرێت. هه‌واڵی ئه‌م هه‌ژارییه به‌داخه‌وه له که‌م جێگادا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه. له ڕۆژه‌کانی یه‌که‌می به‌دوای ڕێفێراندۆم وتارێکی چاپکراو له ڕۆژنامه‌ی گاردیه‌ن به جوانی ئه‌و دیارده‌یه باس ده‌کات. نووسه‌ر ساڵیک پێش ئێستا بۆ ماوه‌ی مانگێک و به پێ له لیوه‌رپووله‌وه بۆ له‌نده‌ن ڕێگا ده‌کات و له نزیکه‌وه به‌هه‌ژارکردنی ناوچه‌که و خه‌ڵکه‌که تاقی ده‌کاته‌وه (بڕوانه گاردیه‌ن، دووشه‌ممه 27.6.2016، لاپه‌ڕه‌ی 23). نووسه‌ر ڕیشه‌ی گرفته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بۆ سه‌رده‌می تاچێر ده‌باته‌وه.
که‌وابوو بۆ تێگه‌یشتن له هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ده‌بێ ئه‌و جۆره ڕاستیانه‌ی کۆمه‌ڵگای بریتانیا له‌به‌رچاو بگیرێت. دیاره سکۆتله‌ند به‌زۆرینه خوازیاری مانه‌وه له ئورووپا بوو ئه‌گه‌رچی شاری هه‌ژار و خه‌ڵکی که‌م داهات لێره‌ش به‌رچاوتره. به‌ڵام ناکۆکیی سیاسیی و کو‌لتووریی له نێوان سکۆتلاند و ئینگلیز وا ده‌کات ئه‌و وڵاته خۆی له چوارچێوه‌ی ئورووپا سه‌قامگیرتر و پارێزراوتر هه‌ست پێ بکات. جا ته‌عنه‌ی ڕۆژگار لێره‌دایه: له کاتی گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی سکۆتله‌ند، حیزبه سه‌ره‌کییه‌کانی بریتانیا و چینی به‌ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌مه‌ند گۆپاڵی ئابووریی بۆ ترساندن و تۆقاندنی خه‌ڵک به‌کار برد. ئێستا سه‌رۆکی یه‌که‌می ئه‌م وڵاته داوای گشتپرسییه‌کی دیکه بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌کات. ئه‌گه‌ر سکۆتله‌ند له داهاتوودا سه‌ربه‌خۆ بێت و به پێچه‌وانه‌ی بریتانیا بیهه‌وێت له ئورووپا بمێنیته‌وه، له نێوان سکۆتله‌ند و ئینگلیزدا سنوور پێک دێت. واته له نێوان گلاسگۆ و مه‌نچێستێر ده‌بێته سنوور! ئیتر له دونیای ئه‌مڕۆدا قه‌باحه‌ت له‌مه خراپتر نابێت.
سه‌ره‌ڕای هه‌ژاریی و گرفته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، به‌ڵام ڕێگاچاره داهێنان و قایمترکردنی سنووری کو‌لتووریی، ئابووریی و سیاسیی له نێوان خه‌ڵکه‌کان و ده‌وڵه‌تان نییه. پێکهێنان و زیندووکردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆرهسنوورانه به زیانی ڕێگاچاره‌ی مرۆڤانه‌تر و به‌رده‌وامتر ده‌شکێته‌وه. درووشمدانی دونیایه‌کی خه‌یاڵیش له که‌مته‌رخه‌مییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و نه‌ک له هێزێکی جددی کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی. داراییه‌کانی وڵات له زۆر پڕۆژه‌ی چه‌کدارانه و سیاسیی دیکه سه‌رف ده‌کرێت که شه‌رعییه‌تی خۆی له بابه‌تی ‘ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی’ و ‘تێرۆر’ وه‌رده‌گرێت. سیاسه‌تی دوڵه‌ت بۆ ڕێکوپێککردنی پرسی کۆچبه‌ری ده‌بێ هاوکات به‌ره‌نگاری پێناسه‌کردن و داتاشینی پێناسه بۆ خه‌ڵکه‌کان بێته‌وه و له دژی پێکهێنان و قایمترکردنی سنووره کوڵتوورییه‌کان له نێوان خه‌ڵکه‌کان بێت.
له دونیای ئه‌مڕۆدا هه‌موو که‌س کۆچبه‌ره. زۆرێک له خه‌ڵکی بریتانیا له وڵاتانی دیکه ده‌ژین. بۆیه ئه‌مه به‌رپرسایه‌تی تاکی ئه‌مڕۆیه که جوابی گرفته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له پێکهێنانی سنووری کوڵتووریدا نه‌دۆزیته‌وه به‌ڵکوو پشتگری ئه‌و به‌رنامه کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووریی و سیاسییانه بکات که بێ پێکهێنانی دووبه‌ره‌کایه‌تی و ڕه‌گه‌زپه‌رستیی، خۆی له گرفته‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌دات.
دونیا له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا گه‌شه‌ی توندوتیژی ئایینی و نه‌ته‌وایه‌تی تاقی ده‌کاته‌وه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژوماره‌یکه‌ی زۆر مرۆڤ و هێزی سیاسیی و مه‌ده‌نی له به‌رامبه‌ر وه‌ها مه‌یلێک ڕاوه‌ستاوه‌ن و خۆپیشاندان و چالاکییه‌کانیان په‌یتا په‌یتا به خوێن کێشراوه. داعه‌ش له سووریه، دۆناڵد ترامپ له ئامریکا، هێزه ڕاسته‌کان له ئورووپا نموونه‌کانی سه‌ره‌کی سه‌رده‌می توندڕه‌ویی ئێستان. وا دیاره بریتانیاش له ئاستی حکوومه‌ت و ئۆپۆزۆسیۆندا خه‌ریکه بۆ ئه‌و مه‌یله مل که‌چ ئه‌کات. ڕێفڕاندۆم بوه‌ته هۆی ده‌ست له کارکشانه‌وه‌ی کامێرۆن به قازانجی مه‌یلێکی ڕاستڕه‌وانه‌تر له حیزبی کۆنزێرواتیڤ. حیزبی کرێکاریش تووشی قه‌یرانێکی سه‌خت هاتوه. له‌وه‌یه‌که چه‌پ له‌و به‌ره‌دا نه‌یتوانی هه‌له‌که بقۆزیته‌وه و خۆی خۆی تووشی قه‌یران کردوه، دیسان نیشانه‌یه‌کی دڵساردکه‌ره‌وه‌یه. ئه‌وه‌یکه دیاره تا چه‌ند ساڵی داهاتوو ئورووپا به گشتی و بریتانیا به تایبه‌تی له به‌رده‌م تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌دا خۆیان ده‌ببیننه‌وه.