شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

پرۆژه‌كانی عه‌بدوڵا موهته‌دی بۆ تێكدانه‌ نه‌ك بۆ هاوئاهه‌نگی و هاوكاری

جوانمێر مارابی

ئه‌گه‌رچی له‌م دۆخه‌ هه‌ستیاره‌دا ئێمه‌ زیاتر له‌ هه‌ر كات پێویستمان به‌ هاوكاری و هاوئاهه‌نگی هه‌یه‌ و لازمه‌ خۆمان به‌دور بگرین له‌ هه‌ندێ ره‌خنه‌، به‌ڵام بێده‌نگی له‌ به‌رامبه‌ر پرۆژه‌كه‌ی موهته‌دیدا رازیبوونه‌ به‌ په‌رته‌وازیی و ناكرێت بێده‌نگ بین (من لێره‌ ئاگاهانه‌ ده‌ڵێم پرۆژه‌كه‌ی موهته‌دی. ئه‌گه‌ر به‌ ناوی حزبه‌كه‌شییه‌وه‌ بڵاوی بكردایه‌ت، من هه‌روام ده‌نوسی، چونكه‌ ئه‌و حزبه‌ یانێ یه‌ك كه‌س و ئه‌و كه‌سه‌ش خۆیه‌تی).

من لێره‌ باسی مێژووی كۆنی موهته‌دی (وه‌كوو هۆكاری نوشست و ئینشعابه‌كانی كۆمه‌ڵه‌) ناكه‌م، چونكه‌ ساڵی 2010 له‌ وتارێكی دور و درێژدا له‌ سه‌ری نوسیومه‌ و ئێستاش هه‌ر باوه‌ڕم به‌و وتاره‌ی خۆم هه‌یه‌. لێره‌ ته‌نیا یه‌ك خاڵ له‌و وه‌بیر دێنمه‌وه‌ و ئه‌ویش ئه‌سڵێكه‌‌ له‌ هه‌وله‌كانی ناوبرادا، مانه‌وه‌ی له‌ سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات به‌ هه‌ر قیمه‌تێك بێت. من نیازمه‌ لێره‌ ئاماژه‌ به‌ مێژووی 16 ساڵی رابردووی عه‌بدوڵا موهته‌دی بكه‌م و ئه‌م پرۆژه‌ نوێیه‌ش هه‌ر له‌م چواچێوه‌یه‌دا خۆی ده‌نوێنێت. به‌ ئێعترافی دۆست و دوژمن عه‌بدوڵا موهته‌دی و حزبه‌كه‌ی هه‌ڵگری هیچ جۆره‌ نوخمێك له‌ توخمه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ نین. ئه‌و توخمانه‌ كه‌ كۆمه‌ڵه‌ی پێ پێناسه‌ ده‌كرێت. موهته‌دی له‌ چه‌ند ساڵی رابردوودا هه‌ڵوێستی وای گرتوه‌، چۆته‌ به‌ره‌ی وه‌ها كه‌ ته‌نانه‌ت حزبێكی راستیش شه‌رم ده‌كات خۆی له‌و به‌ره‌یه‌دا ببینێته‌وه‌. هه‌ر له‌ خۆشباوه‌ڕی و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزه‌وه‌ بگره‌ هه‌تا په‌یامی سه‌ره‌خۆشی بۆ مه‌رگی مونته‌ه‌زری. گۆڕینی ئه‌ساسنامه‌ و مه‌رامنامه‌ و تا زۆر شتی دیكه‌ی كردوه‌ و له‌ هه‌موشیاندا شكستی هێناوه‌. ئه‌و ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێی نه‌بوو و نییه‌ كاری رێكخستن و جه‌ماوه‌ریی و هاوكاری حزبه‌كانه‌. ئه‌و تا چه‌ند ساڵی رابردوو له‌ خه‌یاڵی خۆیدا سه‌رۆك كۆماری داهاتووی ئێران بوو‌ و خه‌ونی به‌و كورسییه‌وه‌ ده‌بینی و به‌ ده‌ركه‌وتنی له‌ كه‌ناڵه‌كانی بی بی سی و ده‌نگی ئه‌مریكا و ئه‌وانی دیكه‌، خۆی بێ منه‌ت ده‌دیت به‌رامبه‌ر به‌ حزب و لایه‌نه‌كانی دیكه و خه‌ڵكیش‌.

جگه‌ له‌و شتانه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ باسكران‌ ساڵانی رابردوشدا هه‌ركات هه‌وڵێك له‌ ئارادا بوبێت بۆ یه‌كگرتن یان هاوكاری لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵه‌، ناوبراو به‌ پیلانێك ئه‌و هه‌وڵانه‌ی به‌لارێدا بردوه‌ و تیكی داوه‌. نمونه‌،‌ ساڵی 2013 چه‌ند كه‌س بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ یه‌كساڵ گروپێكیان پێك هێنا به‌ ناوی “كار كردنی بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌”، ئه‌م گروپه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ قسه‌یان كرد و خاوه‌ن پرۆژه‌ی جیدی و نوسراویش بوون و باشیش چونه‌ پێش. ناوبرا هه‌ركه‌ زانی پرۆژه‌كه‌ به‌ جدی كاری خۆی ده‌كات، به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی كه‌ گوایا ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان یه‌ك بگرنه‌وه‌، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی خسته‌ ژێر كاریگه‌ری ئه‌و ته‌پو تۆزه‌وه‌ و نه‌یهێشت سه‌ر بگرێت (ئه‌گه‌رچی ئێمه‌مان هه‌ر ئه‌و كات رونكردنه‌وه‌ی پیویستمان له‌ سه‌ر ناسادقبوونی ناوبراو له‌ ته‌رحی یه‌كگرتنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان بڵاو كرده‌وه‌).

ئێستا و له‌م كاته‌شدا ئه‌م پرۆژه‌ تازه‌ش ته‌نیا و ته‌نیا ترسه‌ له‌ سه‌رگرتنی هه‌وڵه‌كانی سێ لایه‌نی كۆمه‌ڵه‌ كه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ دو ساڵه‌ كاری له‌ سه‌ر ده‌كه‌ن و خه‌ریكه‌ بگات به‌ ئه‌نجام. بێ گومان به‌ باشی ئاگاداره‌ كه‌ ده‌بێ نه‌تیجه‌ی كاره‌كان له‌م ماوه‌دا بخرێته‌ به‌رده‌م ئه‌ندامان و خه‌ڵكیش. هه‌ر بۆیه‌ به‌ په‌له‌ پروزه‌ كه‌وتۆته‌ ده‌ست و پا لێدان.

به‌راستی من كه‌ قسه‌كانی “ئه‌نوه‌ری محه‌مه‌دی”م بیست توشی شۆك بووم. ده‌ڵێت: ئێمه‌ خاڵی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ سازمانی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران (كۆمه‌ڵه‌)‌‌ زۆره‌ و پرۆژه‌كه‌یان روبه‌و حزبه‌یه‌!!!! ئه‌رێ كه‌س هه‌یه‌ گومانی له‌مه‌ بێت كه‌ ئه‌و دو حزبه‌ خواكه‌شیان یه‌كێك نییه‌؟؟!!‌
له‌مباره‌یه‌وه‌:

الف. به‌راستی من به‌ جێگه‌ی ئه‌نوه‌ر شه‌رمم كرد كاتێك هاوڕێیانی سازمانی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێرانی به‌ كۆمه‌ڵه‌ ناوبرد. ئه‌وان ئه‌مه‌ 16 ساڵه‌ چێها نه‌ما نه‌یكه‌ن كه‌ بیسه‌لمێنن ئه‌وان حزبی كۆمۆنیست و ئه‌مانیش كۆمه‌ڵه‌ن.

ب. له‌ 16 ساڵی رابردوه‌وه‌ خۆیان به‌ ئاو ئاگردا داوه‌ و ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستیان هات كردیان كه‌ به‌قه‌ولی خۆیان بیسه‌لمێنن كه‌ گوایا حكا و سازمانه‌ كوردستانییه‌كه‌ی له‌ سه‌ر هه‌وره‌كانه‌وه‌ رێ ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵگا له‌ دۆڵێك و ئه‌وان له‌ دۆڵێكی دیكه‌ن. چییه‌ خێر ئێستا ئه‌م هه‌موو خاله‌ هاوبه‌شه‌ ژێر خاكییه‌یان دۆزیه‌وه‌؟؟!!!

ج. موهته‌دی بۆ پاساوی پرۆژه‌كه‌ی خۆی شه‌ڕی ئاڵمان و فه‌رانسه‌ و ئه‌مریكا و ژاپۆن وه‌ك نمونه‌‌ ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ جێی سه‌رسوڕمانه‌. ئه‌و لێره‌ یه‌ك شتی له‌ بیر كردوه‌ یان باشتر بڵێین له‌ میژه‌ پێی پابه‌ند نییه‌ و ئه‌ویش ئه‌خلاقه‌ له‌ كاری سیاسیدا. تۆ چی نه‌ما نه‌یكه‌یت به‌ دژی هاوسه‌نگه‌رانی خۆت. ئایا ئێستا ئه‌ته‌وێ به‌ پێوانه‌ی ئه‌خلاقی سه‌رمایه‌داری ئه‌و كارانه‌ی خۆت ته‌وجیه بكه‌یته‌وه‌.

من لێره‌وه‌ روده‌كه‌مه‌وه‌ هاوڕێیانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران و سازمانی كوردستانی ئه‌و حزبه‌ (كۆمه‌ڵه‌) و ده‌ڵێم: به‌راستی ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌جێ و بێ دودڵی وه‌ڵامی ره‌د به‌م ساخته‌كارییه‌ كه‌ به‌ ناوی پرۆژه‌وه‌ باس ده‌كرێت، نه‌ده‌نه‌وه‌، من گومان ده‌كه‌م له‌ ئه‌خلاقی سیاسی ئه‌وانیش.

كۆتا قسه‌، عه‌بدوڵا موهته‌دی كۆمه‌ڵه‌ داده‌مه‌زرێنێت (له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردوی رێبه‌رمان) كه‌ خۆی سه‌رۆك بێت. هاوكاری دامه‌زراندنی حكا ده‌كات و به‌ نیازه‌ هه‌ر خۆی رێبه‌ری بێت. ده‌چێته‌ ناو فراكسیۆنی كۆمۆنیزمی كرێكاری و له‌ ریشه‌ی كۆمه‌ڵه‌ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ سێ گۆشه‌ی رێبه‌ریه‌كه‌یدا جێی بكه‌نه‌وه‌. كاتێك ده‌زانێ حیسابی بۆ ناكه‌ن، ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ لای كۆمه‌ڵه‌ و حكا و حكاش ته‌نیا له‌ رقی حككا راده‌گرێت و خۆشی رێبه‌ری بێت. كاتیك له‌ ساڵی 2000دا له‌ كۆنگره‌ی حزب ده‌نگ ناهێنێته‌وه‌، ئینشعاب ده‌كات و ئاكامه‌كانی دواییشمان بینی.

كاتێك له‌ لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ ناهومێد ده‌بێت، روده‌كاته‌ حدكا و رێكه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمزا ده‌كات. كاتێك هیچ كام له‌ پرۆژه‌كانی سه‌ر ناگرێت له‌ كوردستان روده‌كاته‌ سه‌وزه‌كان و موحسن سازگارا و نوریزاده‌ و ئه‌وانی دیكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بڵێ من گه‌وره‌تر له‌وه‌م و ده‌یه‌وێ له‌م رێگه‌شه‌وه‌ شكسته‌كانی خۆی داپۆشێت. كاتێك به‌ڕیز هێمن سه‌یدی پرۆژه‌یه‌ك بۆ رۆژهه‌ڵات ده‌خاته‌ روو، ئه‌میش به‌ ته‌قلید له‌و پرۆژه‌ی رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری دێنێته‌ ئاراوه‌. كاتێك هه‌وله‌كان بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ یان هاوكاری لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ جدی ده‌بێته‌وه‌، پیلانه‌كانی ئه‌میش بۆ تێكدانی سه‌ر هه‌ڵئه‌ده‌ن. ئه‌م به‌شه‌ر بۆ خۆی خاوه‌ن هیچ داهێنانێكی موسبه‌ت نییه‌ جگه‌ له‌ به‌ قه‌ولی كاك وریا محه‌مه‌دی ئیده‌ی شكست نه‌بێت.

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …