پاشنیوەرۆی دوێنێ سێشەممە موزەفەر ساڵحی نیا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەكێتی ئازادی كرێكارانی ئێران لەشاری سنە دەستگیركرا.
بەپێی ئەو هەواڵەی بەزاگرۆس پۆست گەیشتووە، موزەفەر ساڵحی نیا كاتژمێر 5ی پاشنیوەرۆی دوێنێ لەدوكانەكەی خۆی لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەستگیرو راپێچی شوێنێكی نادیار كرا.