تەرمی محەمەد كۆنەپۆشی، هەڵسوڕاوی خوێندكارییو كەسایەتی ناسراوی مەریوان لە نێو ئاپۆرای خەڵك بە خاك سپێردرا.
محەمەد كۆنەپۆشی، كەسایەتی خۆشناو و چەپو ئازادیخوازی شاری مەریوان بوو كەبەهۆی هەڵوێستی شۆڕشگێڕانەی خۆی جێگەی لەنێو دڵی خەڵكی ئەو شارەدا كردبووە.
رۆژی 26ی جۆزەردان محەمەد كۆنەپۆشی لە روداوێكی دڵتەزێنو لە بەرزاییەكانی ئاوایی بڵی لەناوچەی هەورامان گیانی لەدەستدا.