سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت رێگە بەوە نادەن سوریە ببێت بە بنكەیەك بۆ ئێران تا لەوێوە هێرش بكاتە سەر وڵاتەكەی.
بنیامین نتانیاهو بە ئاژانسی ئینترفاكسی روسی رایگەیاندوە، تا ئێستا ئاشكرا نیە چ رێگە چارەیەك بۆ قەیرانی سوریا دەدۆزرێتەوە، بەڵام هەر بژارەیەك هەبێت سوریە ناتوانێت ببێت بە بنكەیەك بۆ ئێران تا كاری تیرۆریستی تێدا ئەنجام بدات.