دوای ئەوەی رۆژنامەی “شەرقولئەوسەت” بڵاویکردەوە کە رژیمی ئیسلامی ئێران سەکۆی موشەکی لە نزیک سەی سایەق دامەزراندوە، پاسەوانانی سنووری هەرێمی کوردستان ئەو هەواڵە رەت دەکەنەوە.
“فەخرەدین عەبدوڵا” بەرپرسی لیوای سێی پاسەوانی سنووری هەرێمی کوردستان سەبارەت بە سەرجەم ئەو هەواڵانەی کە لە میدیاکان، بڵاو کراوەتەوە روونکردنەوەێک دەدات و دەڵێت: ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە و جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هیچ هێزێکی رژیمی ئیسلامی ئێران، لەناو خاکی هەرێمی کوردستانی عێراقدا بوونی نییە، بە تایبەت ئەو ناوچەیەی ئەوان سەرپرشتی دەکەین”.
جێگەی ئاماژەیە کە لەم هەفتەیەدا ڕۆژنامەی شەرق ئەوسەت لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە دروستکردنی سەکۆیەکی موشەکی ئێران و هەروەها دروستکردنی تونێلێک و سێ پایگای نیزامی لە کوێستانی سوورێن لە نزیک شاری سەی سایەق کردوە.