نزیكەی 400 رێكخراوی مەدەنی لە بەیاننامەیەكدا پشتیوانی خۆیان لە محەمەد سدیق كەبودەوەند، رادەگەیەننو داوا لەكوردانی چوارپارچەی كوردستان دەكەن پشتیوانی لێ بكەن.
لە بەیاننامەكەدا كە وێنەیەكی بۆ زاگرۆسپۆست نێردراوەهاتووە: كەبودبەند نموونەی زیندانی خۆڕاگر لە زیندانە رەشەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانە , تا ئێستا چەندین جار دەستی داوەتە مانگرتن و ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دڕندایەتییەكانی كۆماری پەت و سێدارەی ئیسلامی ئێران .
دەقی بەیاننامەكە:
سڵاو لە خۆڕاگری كەبودبەند
ماوەی 23 رۆژە سەرۆكی پێشوی رێكخراوی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی كوردستان محەمە سدیق كەبودبەند , چالاكوان و رۆژنامەنوسی رۆژهەڵاتی كوردستان , دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن وەك وەڵامدانەوەیەك بەرامبەر بە درێژكردنەوی سزاكەی, كە ماوەی 9 ساڵە لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانە .
كەبودبەند نموونەی زیندانی خۆڕاگر لە زیندانە رەشەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانە , تا ئێستا چەندین جار دەستی داوەتە مانگرتن و ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دڕندایەتییەكانی كۆماری پەت و سێدارەی ئیسلامی ئێران .
ئێمە وێڕای پشتیوانی لە مانگرتنی كەبودبەند , داواكارین هاووڵاتیانی هەر چوار پارچەی كوردستان و حیزب و رێكخراوەكان پشتیوانی لە كەبودبەند نمونەی داكۆكیكەری مافی مرۆڤ بكەن, هاوكات بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە داواكارین مانگرتنەكەی بشكێنێت, بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە گەیاندنی پەیامەكەی كە داكۆكیە لە مافی مرۆڤ و بەرەو روبونەوەی دكتاتۆریەت .
سڵاو لە خۆڕاگری كەبودبەند
سڵاو لە خۆڕاگری سەرجەم زیندانییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران
تۆڕی رێكخراوە كوردستانییەكان – 314 رێكخراو
تۆڕی دژ بە چەكی ناوكی 58 رێكخراو
كوردستان بێ جینۆساید
رێكخراوی یەكبونی گەنجان
تۆڕی پەرەپێدانی تواناکانی خەڵک 4 رێکخراو