محەمەد سدیق کەبودوەند نزیکەی دوو هەفتەیە مانی لە خواردن گرتووە و گیانی لە مەترسی دایە.
محەمەد سەدیق کەبوودوەند، ڕوژنامەنووس و سەرۆکی رێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان 9 ساڵە لە بەندیخانەیەی رژیمی ئیسلامی ئێراندایە و ئێستاش بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر گوشاری بەرپرسە ئەمنییەکانی ئێران لە بەندیخانە، زیاتر لە دوو هەفتەیە، سەرەڕای ئەوەی بەدەست چەندین نەخۆشییەوە ئازار دەکێشێ، مانی لە خواردن گرتووە.
کەمپینی (تا ڕزگاریی کەبوودوەند)، گوشارەکانی بەرپرسە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئیران بۆ سەر کەبوودوەند ئیدانە دەکات و داوا لە هەموو چالاکوان و مرۆڤ دۆستێک دەکات لە سەرانسەری جیهان، بۆ ئازادیی کەبوودوەند دەنگیان بخەنە پاڵ ئەو کەمپینە و لەڕێگەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کار بۆ ئازادی ئەو چالاکوانە بکەن.