رژیمی ئیسلامی ئێران بریارە ساڵانە 70 ملیۆن دۆلار بدات بە بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلستین.
بە پێی هەواڵی “شەرقولئەوسەت” سەرچاوەێکی نزیک لە بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ئاشکرایکردوە کە شاندێکی ئەو بزووتنەوەیە بە سەرۆکایەتیی “رەمەزان شلح” ئەمینداری گشتیی جیهادی ئیسلامی سەردانی تارانی کردوە و لەگەڵ “قاسم سلێمانی” کۆبوونەتەوە و لە نێوانیاندا رێکەوتنێک ئیمزا کراوە.
لەو رێکەوتنەدا هاتوە کە”خالید مەنسوری” نزیک لە “قاسم سلێمانی”بکرێتە فەرماندەی (سەرایا قودس)ی باڵی چەکداریی ئەو بزوتنەوە و شاندی جیهادی ئیسلامیش بەو پێشنیارە رازی بوون، لە بەرامبەردا سوپای پاسدارانی رژیمی ئیسلامی دەبێ ساڵانە بڕی 70 ملیۆن دۆلار بۆ بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین دابین دەکات.