ئەندامانی شورای رێبەری ئەنجومەنی ئەدەبی شاری بوکان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە هەرەشەیان لێدەکرێت.
بە پێی هەواڵەکان، ئیتلاعاتی رژیم لە شاری بوکان هەرەشە لە ئەندامانی لێژنەی دامەزرێنەران و لێژنەی بەرێوەبردنی ئەنجومەن ئەدەبی شاری بوکان کردوە کە ئەگەر سەبارەت بە راگرتنی ئەو ئەنجومەنە قسە بۆ تی وی یان راگەیاندنەکان بکەن، ئەوا بە توندترین شێوە سزا دەدرێن.