لەدرێژەی رەشبگیرییەكانی شاری كامیاران ئێوارەی رۆژی شەممە شوعلە گودەرزی، هەڵسوڕاوی مەدەنیو كرێكاریی دەستگیرو راپێچی شوێنێكی نادیار كرا.
بەپێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، شوعلە گودەرزی هەڵسوڕاوی مەدەنیو كرێكاریی شاری كامیارانە كە بە تۆمەتی بەشداریی لە رێوڕەسمی رۆژی جیهانی كرێكار لەوشارە دەستگیركراوە.
لە رۆژانی رابردووشدا ژمارەیەك هەڵسوڕاوی كرێكارییو مەدەنی لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە لە شاری كامیاران دەستگیرو رەوانەی شوێنێكی نادیار كران.