رۆژی یەکشەممە 26ی گوڵانی ساڵی 95ی هەتاوی هێزە ئەمنیەتییەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە شاری سنە “شەیدا رەحیمی” چالاکوانی مەدەنیان لە دوکانەکەی دەستگیر کرد و تا ئێستا چارەنووسی ناوبراو نادیارە.
بە پێی هەواڵەکان تا ئێستا “شەیدا رەحمی” هیچ پێوەندێکی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبوە و هۆکاری دەستگیرکردنەکەشی ناروونە.
جێگەی ئاماژەیە کە لە رۆژانی رابردوو هێزەکانی ئیتلاعاتی رژیم چەندین جا رژاونەتە ناو ماڵی ناوبراویان پشکنیوە و کۆمەڵێک لە کەلو پەلەکانیان بردوە.