سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە 29ی گوڵان دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بە پێی ئەو هەواڵەی بۆ زاگرۆس پۆست نێردراوە، کچێکی تەمەن 24 و کورێکی تەمەن 25 ساڵەی خەڵکی ئاواییەکانی “شەختان و کونەلاجان” بە هۆی کێسەی کۆمەڵایەتیەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
ماوەیەکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان رێژەی خۆکوژی لە نێوان لاواندا بەرز بوەتەوە و تەنها لە حەفتەکانی رابردوو لە شاری سەقز 4 کەس خۆیان کوشتوە و هەروەها لە شاری بۆکانیش دوو کەس و لە شاری سنەش 3 کەس خۆیان کوشتوە.
جێگەی ئاماژەیە پسپوران هۆکاری خۆکوژیەکان دەگەرێننەوە بۆ دۆخی خراپی ئابووری، بێکاری، راهاتوویی بە مادەسڕکەرەکان، کێشەی کۆمەڵایەتی و هەروەها نەخۆشیە دەرونیەکان وەکوو خەمۆکی.