دامەزراوەی ئەمەریكی دەڵێت بە ڕێكەوتنی یەكێتی‌و گۆڕان بازنەی دەسەڵاتی ئێران لەهەرێمی كوردستان زیادتر دەكات‌و پاشەكشە بە نفوزی توركیا دەكات.
دامەزراوەی ستراتفۆر بۆ دابینكردنی شرۆڤەی هەواڵگری لە بابەتێكی ئەمرۆیدا لەسەر رێكەوتنەكەی نێوانی یەكێتی‌و گۆڕان دەنوسێت: به‌هۆی رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان هاوسه‌نگیی هێز له هه‌رێمی كوردستان له گۆڕاندایه. ستراتفۆر ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، گۆڕان و یه‌كێتی فراكسیۆنه‌كانیان ده‌كه‌ن به یه‌ك و بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوش به لیستی هاوبه‌ش داده‌به‌زن.
هەروەها دەنوسێت: تێكه‌ڵبونی یه‌كێتیی و گۆڕان كاریگه‌ری ماناداری ده‌بێت و نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی كوردستان به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانیشیان له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران. ئه‌م رێككه‌وتنه كاریگه‌ری له‌سه‌ر رۆڵ و نفوزی توركیا و ئێران ده‌بێت له عێراقدا و هه‌رچه‌نده پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا پته‌و كردوه به‌ڵام رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێته هۆی لاواز بوونی پێگه‌ی پارتی و به‌مه‌ش توركیا پشتیوانی و پێگه‌ی خۆی له هه‌رێمی كوردستاندا پاشه‌كشێ پێده‌كات ئه‌گه‌رچی ئه‌م پاشه‌كشێ پێكردنه به زیادبونی نفوزی ئێران پڕ ده‌بێته‌وه.
ستراتفۆر ئه‌وه‌شی شیكردۆته‌وه كه به‌م رێككه‌وتنه پێناچێت بارزانی بتوانێت خولێكی تری سه‌رۆكایه‌تی بۆ خۆی زامن بكات. بۆیه بۆ بارزانی و پارتی, ئه‌م رێككه‌وتنه ده‌بێته مایه‌ی نیگه‌رانی. چونكه نه‌ك ته‌نها پۆسته‌كه‌ی بارزانی, به‌ڵكو به‌م رێككه‌وتنه ره‌نگه پارتی له حكومه‌تیش دور بخرێته‌وه. رێككه‌وتنه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد و به‌غدا ده‌باته ئاستێكی تر و چاره‌نوسی ئه‌و ریفراندۆمه‌ش ده‌خاته به‌ر پرسیار كه بارزانی بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی وه‌كو پاڵه‌وانێك ده‌یه‌وێت نمایشی بكات.
ستراتفۆر دامەزراوەیەكی ئەمەریكییە كە رۆژانە شرۆڤەو توێژینەوەكانی دەخاتە بەردەست دەوڵەتان و كۆمپانیاكان.