٣٠ی خاكه لێوی ١٣٥٩ به‌رانبه‌ر به ١٩ی ئاڤریلی ١٩٨٠ كۆماری ئیسلامی ئێران به هه‌موی هێزی خۆیه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی دڕندانه‌ی برده سه‌ر كوردستان. به‌رانبه‌ر به‌م هێرشه گه‌لی كورد له سنه و سه‌قز وبانه و فرهیكتر له دێ وشارۆچكه‌كانی كورده‌وارییه‌وه بهرگریكی مێژوییان له خۆیانه‌وه نیشان دا.
له بوواری ئه‌م به‌رگرییه، خه‌ڵكی دلێر و بوێر‌و با شه‌ره‌فی سنه، به ده‌ستی خاڵییه‌وه، به دڵێكی پڕ له باوه‌ڕه‌وه بێ ترس و باك له تۆپ و تانك ڕژیانه ناو خیابانی هاتنه ژووره‌وه‌ی شاره‌كه‌و به جه‌سته‌ی خۆیانه‌وه ڕێگایان له تانكه‌كان و زرێپۆشه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران گرت و نه‌یان هێشت كه بچنه ژووره‌وه.
به‌رانبه‌ر به ویست و ئیراده‌ی گه‌لی كورد، كۆماری ئیسلامی ئێران به جێگای وتووێژ له گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه،ڕۆژێ پاش ئه‌و ڕووداوه ،پایته‌ختی ئه‌رده‌ڵانی گه‌مارۆ دا‌و بۆمبارانی شاره‌كه‌ی ده‌ستپێكرد. به‌م شێوه ده‌ستی به فرۆتنی شه‌ڕێكی قورس وگرانی به كورده‌كانی كرد كه ٢٤ ڕۆژی خایاند و به شه‌ڕی ٢٤ ڕۆژه‌ی سنهناوی ده‌ر كرد.
به پێ گه‌واهی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی هه‌ڵۆخان، پاسداره‌كان هه‌ر له ده‌ستپێكی شه‌ڕه‌وه به بێ جییاوازی و به بێ ته‌یفور، ههموجێگای شاره‌كه‌یان دهپێكاو موشه‌ك و قۆمپارهبارانیان ده‌كرد.
فڕۆكه بۆمهاوێژهكانی ڕژیم به سه‌ر شاره‌كه ده‌هاتن و ده‌چوون. به شه‌و به ڕۆژ دیواری ده‌نگیان داده‌به‌زاند. شیشه‌ی په‌نجه‌ره‌كان دهشكیان. دیواری ماڵه‌كان دهلهرزیان.كۆرپه‌كان زاڵه تهرهك دهكریان. منداڵه‌كان دهتۆقیان. ترس وخۆف خه‌ونی له مه‌ردم شێواندبوو .
له ئاسمان و زه‌وینه‌وه موشه‌ك و قۆمپارهیان بۆ كوشتنی خه‌ڵكی بێ گۆناح دههاوێژته بان شاره‌كه.
تهكتیرهنازه بكوژه‌كانیان له بان به‌رزاییه‌كانی شاره‌كه‌وه بنكه‌یان گرتبوو و به قهناسهكانیانهوه جووڵه‌یان له جووڵهوهر ده‌سه‌نده‌وه.
وادیار بوو كه به‌رگری ئاشتیخوازانه‌ی گه‌ل بووه بههانهیك بۆ ڕژیم كه كورده‌كان كۆمه‌ڵكوژ بكات. كۆمهڵكوژیك كه له‌وه ئه‌چوو مانگهای مانگه كه كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌رنامه‌یان بۆ داڕژاندبوو . له و شه‌ڕه بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران گرینگ نه‌بوو كه كێ ده‌كوژێ. چتێ كه گرینگ بوو ئه‌وه بووكه كورد بكوژێ و ده‌یكوشت!!! .پێشمه‌رگه بوایت یان هاووڵاتی، چه‌كدار بوایت یان بێ چه‌ك، پیر بوایت یان جووان،گه‌وره بوایت یان بووچك،ژن بوایت یان پیاو ته‌وفیری نه‌بوو،ئه‌م بكوژانه ده‌یانكوشت!!!
jean-françois revel فیلسوف، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی به ناو بانگی فه‌ڕانسه‌یی ماوه‌یك پاش شه‌ڕه‌كه له ڕۆژنامه‌ی expresse چاپی پاریس، له مهقالهێكا سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ٢٤ڕۆژهی سنه ده‌نووسێ : كارێ كه كۆماری ئیسلامی ئێران له سنه ی كرد، نه كه‌م ،نه زیاد، ژێنوسید بوو .
له‌م شه‌ڕه پاسداره‌كان نه ته‌نیا ژن وپیاو گه‌وره‌و بووچك،ته‌نانه‌ت بریندارهكانیچیان له ناو ئامبولانسهكانا ده‌كوشت.ئه‌م بكوژانه نه ته‌نیا به زیندووهكان ته‌نانه‌ت به مردووهكانیچ سته‌میان ده‌كرد.گۆڕستانیان به شه‌و و به ڕۆژ قۆمپارهباران ده‌كرد كه هه‌تیوه‌كان ، جهرگسووتاوهكان و ماتهمینهكان نه‌توانن مردووه‌كانیان بنێژن.خه‌ڵكه‌كه ناچار بوو كه خۆبهختهوكانی خۆیان له ناو حهوشهكانیانا بنێژن!!.
كۆماری ئیسلامی ئێران ته‌نیا به ژێنوسیدی كورده‌كان قایل نه‌بوو. كارنامه‌ی ئه‌م شه‌ڕیانه پڕه له جنایه‌تی جه‌نگی و جنایه‌ت دژی مرۆڤ كه به ڕۆژی خۆی له به‌رانبه‌ر مێژوودا ده‌بێ وڵامی بده‌نه‌وه و وڵامیچی ئه‌ده‌نه‌وه، هه‌ر وه‌های كه نازییه‌كان له نوورهمبێرگا وڵامی جنایهتهكانیان داوه.
پاسداره‌كان هه‌ر له ده‌ستپێكی شه‌ڕه‌وه هه‌تا دووایین كاتژمێری جه‌نگه‌وه به چڕی، بێ وچان و بێ پسانه‌وه سنه‌یان موشه‌ك و قۆمپارهباران ده‌كرد.
سه‌رهه‌نگ عه‌لی سه‌یاد شیرازی كه فه‌رمانده‌هی له‌شكه‌ر و سپای پاسدارانی به ده‌سته‌وه بوو ماوه‌یك به شوێن شه‌ڕه‌كه له وتووێژ ێكاله گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وانانی كۆماری ئیسلامی ده‌یوت: له شه‌ڕی ٢٤ ڕۆژه‌ی سنه به ماوه‌ی ٢٤ ڕۆژ بێ وچان، هه‌ر كاتژمێر ٥٠ موشه‌ك و قۆمپاره مان دههاوێژته بان شاره‌كه. ئه‌گه‌ر سهرئهنگووسی بیشمێرین ٥٠ موشه‌ك و قۆمپاره له كاتژمێرێكا به ماوه‌ی ٢٤ ڕۆژ ده‌كاته ٢٨٠٠٠موشهك و قۆمپاره!!!!!! كه به سه‌ر سنهیانا باراندبوو.
به وردی له ئاماری خۆبهختهكان هژمارێكمان به ده‌سته‌وه نییه. یه‌ك هه‌زار،دووهه‌زار،سێ هه‌زار،پێنج هه زار كوشته؟ كه‌س نازانێ. دوو هه‌زار چووار هه‌زار بریندار‌و كهلئهندام؟ كه‌س نازانێ.
دوكتور غهرێقی له بهرنامهیكا كه تی ڤی نه‌ورۆز ترخانی كردبووه شه‌ڕه‌كه‌ی سنه ده‌یفه‌رموو كه بێ گۆمان نیزیكه‌ی ٥٠٠٠كهس له‌و شه‌ڕه خۆبه‌خت كراون و به هه‌زاران كهسیچ بریندار‌و كهلئهندام بوون.
ئه‌ركی ئێمهیهكه تا ئه‌وجێگا كه بۆمان ده‌كرێ به پرس و جۆ و تویژینه‌وه‌و تاقی كردنه وه به‌ڵگه وسه‌نه‌د و گه‌واهی وئامارو ناونیشانی كوشته وكهلئهندام و بریندارانی جه‌سته‌یی و ده‌روونی پاس سه‌ده‌مه (واته ئه‌وكه‌سانه‌ی كه به شوێن شه‌ڕه‌كه دوچاری ناخوشینگهلی ده‌روونی بوون كه به ئینگلیسی پێ ده‌ڵێن: posttraumatic stress disorder)
له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌م شه‌ڕه كۆ بكه‌ینه‌وه تا پهروهندهیكی لێ دروست بكه‌ین كه دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی لاهه بتوانێ له بۆ چوونێكی یاساییه‌وه لێ بنواڕێ و تاوانباران ئیدانه بكات و سزایان بداته‌وه. هه‌ر وه‌های كه دادگای بێرلین له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ خۆبه‌خت كردنی دوكتورسادق شه‌ره‌فكه‌ندی و هاوڕێیانی، به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران: هاشم ڕه‌فسه‌نجانی سه‌رۆك كۆمار،عه‌لی فه‌لاحیان وه‌زیری ئاگاداری، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه و سه‌ید عه‌لی خامێنهیی سه‌رۆكی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیان به به‌رپرسی ئه‌م كوشتارانه دانه زانین و ئیدانه كرد.
بۆ ڕێز و پیرۆز ڕاگرتنی خوێنی پاكی خۆبهختهكان سیاههیكی بێ گۆمان كورت و ناتوواو له خۆبهختهكانم كه وه‌ده‌سته‌وه بوو، ده‌نووسمه‌وه به‌و هیوایه كه ڕێگایان ون نه‌بێ: