هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

بەرپرسێكی رژیم لەتەلەفزیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی سوكایەتی بە ریفراندۆم دەكات

جێگری سەركونسولگەری كۆماری ئیسلامی لە دیمانەیەك لەگەڵ كەناڵی پەیام، زمانحاڵی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان سوكایەتی بە ریفراندۆم‌و سەربەخۆیی كوردستان دەكات.
كه‌ناڵی ئیسلامی په‌یامی زمانحاڵی فه‌رمی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ عه‌لی په‌ناهی، جێگری سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر ئه‌نجامداو له‌میانه‌دا ناوبراو ڕه‌خنه‌ی له‌ پرسی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان گرت و گوتی” وروژاندنی پرسی ڕیفراندۆمی هه‌رێم ته‌نیا بانگه‌شه‌یه‌” و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستانیش به‌توندی وه‌ڵامی ئه‌و كاره‌ی ئه‌و كه‌ناڵه‌ كوردیه‌ ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت “كه‌ناڵی په‌یام یه‌كێكه‌ له‌ میمبه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران”

لەمبارەوە عه‌لی عه‌ونی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ قسه‌كانی حێگری كونسوڵی ئێران له‌ هه‌ولێر و بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌ كه‌ناڵێكی كوردی بە باسینوزی راگەیاند: ” ئه‌وان گوێز له‌ حسابی خۆیان ده‌ژمێرن،  په‌یام و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و كۆماری ئیسلامی ئێران هاوبیرن له‌گه‌ڵ یه‌كتر، ده‌نا مافی سه‌ربه‌خۆیی مافێكی خودایی و دونیایی و یاساییه‌ بۆ گه‌لی كورد و عێراق ئێستا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بابه‌تی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی لای ئێمه‌ بانگه‌شه‌ نییه‌ ، ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌یه‌ بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران وا ته‌نگاو بووه‌”.

وتیشی: “ئێستا كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌موو ڕاگه‌یاندنه‌كانی خۆی ته‌رخان كردووه‌ بۆ دژایه‌تیكردنی بارزانی و پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و كه‌ناڵی په‌یامی سه‌ر به‌كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانیش میمبه‌رێكه‌ له‌ میمبه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران”.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی ڕه‌خنه‌ی توندی له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی و كه‌ناڵه‌ فه‌رمییه‌كه‌ی گرت و گوتی: ” به‌داخه‌وه‌ ئه‌وان خۆشه‌ویتسییان بۆ وڵات و گه‌ل و دۆزی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان نییه‌ و ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ ئه‌وان قه‌رزارن و ده‌بێت بیده‌نه‌وه‌” عه‌لی باپیر” ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی چه‌ندین بیانوو ده‌هێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك سارد بكاته‌وه‌ له‌ بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و سه‌یره‌ تۆ بچی ڕای داگیركه‌ری وڵاتی خۆت بڵاوبكه‌یته‌وه‌ له‌ دژی وڵات و گه‌له‌كه‌ت ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ تۆ كه‌ناڵ و میمبه‌ری ئه‌وی”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …