به پێی دوایین زانیارییه‌کان چاره‌نووسی دانا له‌نجاوایی خوێندکاری چالاکی مه‌ریوان نادیاره‌و له رۆژانی رابردوودا ده‌یان خوێندکاری تریش له‌و شاره بانگهێشتی ئیتلاعات کراون.به پێی زانیاریی گه‌یشتوو به زاگرۆس‌پۆست، دانا له‌نجاوایی چالاکی خوێندکاری خه‌ڵکی مه‌ریوان‌و خوێندکاری زانکۆی په‌یام نور له رۆژی دووه‌می ده‌ستبه‌سه‌رکرانیدا بۆ سنه راگوێزراوه. تا ئێسته له شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ربوونی دانا زانیارییه‌ک له به‌رده‌ست نییه.
سه‌رچاوه‌که ڕاشی گه‌یاندووه سێ خوێندکاری تر به ناوه‌کانی سۆران ڕاوش(خوێدنکاری کشتوکاڵ)، دانا ئه‌مینی(خوێندکاری زانسته‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان)و مه‌یسه‌م جه‌وانمیری(خوێندکاری زاسنته‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان) له زانکۆی په‌یام نوری مه‌ریوان بۆ ماوه‌ی یه‌ک ترم له خوێندن بێبه‌ش کراون. وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند خوێندکاری تر به ته‌له‌فوون بانگهێشتی ئیتلاعات کراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌کات له رۆژی شه‌مه‌ی رابردووه‌وه ئیتلاعات گوشاری خستووه‌ته سه‌ر 11خوێندکاری په‌یامنوری مه‌ریوان‌و پێی وایه گوشاره‌کان به مه‌به‌ستی بێده‌نگ کردنی خوێندکاران به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌گه‌ری دوورخرانه‌وه‌ی چه‌ند خوێندکاری تر بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاری مه‌ریوان به دوور نازانێت‌و ده‌ڵێت: ئیتلاعات به ئاشکرا ده‌یه‌وێت خوێندکاران بترسێنێت‌و به‌ر به چالاکییه خوێندکارییه‌کان بگرێت.