هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

شنۆ: راگواستنی پێنج زیندانی کورد بۆ زیندانی ورمێ

5 شارۆمەندی خەڵکی شاری شنۆ کە لە رۆژانی رابردوو لەلایەن دەزگا ئەمنیەتیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێرانewe دەستگیر کرابوون، گوازرانەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ.

بە پێی هەواڵەکان رۆژی 15ی خاکەلێوە “محەمەد رۆیان، وەلی شەریفی، رەزا عزەت تاج، فاروق شەفاهی و سابیر رەسولپوور” لە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رژیمی ئیسلامیەوە دەستگیر و دواتر ناردران بۆ “ستادی خبری” شاری ورمێ و دوای دوو حەفتە لە دەستبەسەری لە رۆژی 28ی خاکەلێوە گوازراونەتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ.

 

جێگەی ئاماژەیە کە ئەو پێنج کەسە بە تاوانی هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردیەکان دەستگیر کراون و بە دەستووری بەرپرسانی زیندان خراونەتە ناو بەندی قاتل و مادەسڕکەرەکان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …