په‌نا بردن بۆ خه‌باتی چه‌كداریی له دژی ڕژیمی ئێران به‌بێ پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانیی یانخود پلاتفۆرمێكی سیاسیی كوردستانیی كه سه‌رجه‌م هێزه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان له‌خۆ بگرێت، هیچ ئاكامێكی ڕه‌نگینی نابێ و ئه‌گه‌ر وه‌ك ڕابردوو ڕژیمیش بخاته ژێر گوشاره‌وه دیسان ئاكامه‌كه‌ی هه‌ر شكست ده‌بێ.
چونكه فه‌لسه‌فه‌ی كێشه‌كانی كورد ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ی كه داگیركه‌رانی كوردستان له پێوه‌ندیی به نه‌ته‌وه‌ی كورد له پێشیان گرتووه، داگیركه‌رانی كوردستان به‌رده‌وام به چه‌شن و شێوه‌ی جیاواز نه‌ته‌وه‌ی كوردیان چهوساندووتهوه و كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه به‌رده‌وام خه‌باتی بۆ ڕزگاریی كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشانه‌دا ئاشنا بووه. به‌ڵام مێژووی كێشه‌كانی كورد ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه هه‌ر كاتێ داگیركه‌رانی كوردستان له به‌شێك له وڵاتی دابه‌شكراوی كوردستان لاواز بوونه، بزووتنه‌وی كورد پێشكه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام ئه‌وه داگیركه‌رانی كوردستان نه‌بوونه كه بزووتنه‌وه‌كانی كوردستانیان ڕۆخاندووه یانخود سه‌ركووت كردووه، به‌ڵكوو ئه‌وه نه‌بوونی یه‌كێتی نێوان كوردان بووه كه گره‌وی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كانی كوردی كوشتووه و چرای شۆڕشه‌كانی كوژاندووه‌ته‌وه.
له پاش كۆماری كوردستان و شه‌هیدكرانی پێشه‌وا قازی موحه‌ممه‌د، هیچ سه‌كرده‌یه‌كی كورد له هیچكام له به‌شه‌كانی كوردستان نه‌یتوانیوه به گیانێكی نه‌ته‌وه‌یی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان وه‌ڕێ بخاته‌وه و سه‌رجه‌م هێزه‌كانی كوردستان یه‌كبخات و خه‌باتێكی گشتگیری سیاسیی ده‌ست پێبكات. له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئیمپراتووریی عوسمانی‌دا كه چۆن هێزه‌كانی كورد له چوارچێوه‌ی میر و سنجاقدا خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ناوچه‌ییان به‌ده‌سته‌وه بوو، له نیوه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌میش به‌ملاوه تاكوو ده‌گاته ئه‌مڕۆ به‌هه‌مان چه‌شن هێزه كوردییه‌كان له چوارچێوه‌ی حیزب‌دا واتا هه‌مان میر و سنجاق كه فۆرمێكی مودێڕن و پێشكه‌وتووی هه‌بوو و هه‌یه هێز و وزه‌ی كوردیان پرش و بڵاو كردووه و نه‌ته‌وه‌ی كوردی‌یان به‌سه‌ر چه‌ندین پارت و ڕێكخراوی جیاوازدا دابه‌ش كردووه. ئه‌و كات هه‌موو میره‌كان هێزی چه‌كداری خۆیان هه‌بوو، ئیستاش هه‌موو پارته‌كانی كوردستان خاوه‌ن هێزی چه‌كدارن و هه‌رێمی كوردستانیش كه خاوه‌ن حوكوومه‌ت و پارله‌مانی خۆیه‌تی هه‌نووكه‌ش هێزه چه‌كداره‌كه‌ی نه‌بووه‌ته هێزێكی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ر به‌هه‌مان چه‌شنی پێش واتا به حیزبیی ماوه‌ته‌وه.
به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به‌وه بكه‌م كه تێكڕای سه‌ركرده‌كانی كورد له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان خاوه‌ن ئه‌و گوتاره سیاسیی و نه‌ته‌وه‌ییه نه‌بوونه كه كۆمه‌ڵی كورده‌واریی له ده‌وری خۆیان كۆ بكه‌نه‌وه و هه‌مووشیان له ڕابردووی سیاسیی نه‌ته‌وه‌ی كورد ڕه‌خنه‌یان گرتووه. هاوكات به تێكڕا شه‌ڕی براكوژییان له كوردستان كردووه و به هێزی خۆیان وزه‌ی كوردی‌یان به فیڕۆ داوه. سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسیی كه نه‌توانێ ئاشتیی نه‌ته‌وه‌یی بێنێته‌كایه‌وه و دۆخی ئاڵۆز و شێواویی سیاسیی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له قۆناغێكی دژواریی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بگوازێته‌وه نێو قۆناغێكی دیكه‌ی سیاسیی و هه‌روه‌ها نه‌توانێ هێزه‌كانی كوردیی پێكه‌وه له بازنه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی سیاسی‌دا كۆبكاته‌وه، ناتوانێ وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی خۆی پێناسه بكات.
كۆتای سه‌ركرده‌كانی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سمكۆی شكاك و پێشه‌وا قازی موحه‌ممه‌د و له پاش ئه‌م دوو سه‌ركرده ئیتر كورد خاوه‌نی هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسیی نه‌بووه كه شۆڕش و خه‌باتی خۆی و بزووتنه‌وه‌كه‌ی ته‌رخان بكات بۆ دۆزی ڕه‌وای كورد و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان. له نیوه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌ملاوه كورد له باشوور، له ڕۆژهه‌ڵات و ته‌نانه‌ت له باكووری كوردستانیش خاوه‌نی هیچ سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بووه و هه‌موو سه‌ركرده‌كانی كورد له‌و قۆناغانه‌دا تاكوو ده‌گاته ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌ی سیاسیی بوونه كه خه‌باته‌كه‌یان تاییبه‌ت بووه بۆ وڵاتانی ئێراق، ئێران و توركیه و گوتاری سیاسیی و ستراتیژییان ئه‌وه‌بووه كه وڵاتانی داگیركه‌ری كوردستان دیموكراتیزه بكه‌ن و كوردیش وه‌ك به‌شێك له‌و وڵاتانه ژیانێكی ئارامتری هه‌بێت و ئه‌وانیش وه‌ك كهسایهتیگهلێكی سیاسیی ببنه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كیش ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بوێ، بێگومان سه‌رمایه‌شی ده‌وێ، چونكه سه‌رمایه و ده‌سه‌ڵات دوو چه‌مكی هاوپێچن كه یه‌كیان به‌بێ ئه‌ویتریان سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ناكات.
واتا له مێشك و خه‌یاڵی سه‌ركرده‌ی كورددا ده‌سه‌ڵات و سه‌رمایه ڕۆڵی سه‌ره‌كیی ده‌گێڕێت و ئاماژه‌شم بۆ ئه‌مه باشووری كوردستانه كه كاتێ ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان ڕزگاری بوو بینیمان و ده‌یبینین كه چۆن سه‌ركرده‌كانی كه‌وتنه سهرمایهكۆكردنهوه و خۆئاوێزانكردن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و جمگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی، هه‌نووكه‌ش كۆمه‌ڵگا ناتوانێ له ده‌سه‌ڵات دووریان بخاته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گه‌ل بڕژێته سه‌ر شه‌قامه‌كان سه‌ركووت ده‌كرێن وه‌ك چۆن له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا سه‌ركووت كراون.
ئیستا له گۆڕه‌پانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان پتر له ١٣ هێزی چه‌كدار هه‌یه كه به‌شێك له‌و هێزانه تاكوو ئیستاش ناسراو نین و كه‌س نازانێت كه سه‌ربه چی لایه‌نێكن. ئه‌گه‌ر هێزه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان نه‌توانن پێكه‌وه هێزێكی چه‌كداری هاوبه‌ش ساز بكه‌ن و وه‌ك هێزی نه‌ته‌وه‌یی كه‌ڵكی لێوه‌ر بگرن و ئه‌م هێزه‌ش له داهاتوودا ببێته هێزی پارێزه‌ری سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئه‌وا ده‌رفه‌تی گونجاو بۆ هێزی تیرۆریستیش دێته‌پێش كه خۆیان له ڕۆژهه‌ڵاتدا كۆبكه‌نه‌وه و ڕێخستن درووست بكه‌ن.
بێگومان هێزه‌كانی داڵده‌دراوی شیعه و سوونه و هه‌روه‌ها هێزه تیرۆرستییهكانیش به هۆی ئاڵۆزیی سیاسیی و نه‌بوونی هێزێكی سه‌ربه‌خۆی چه‌كدار كه له‌لایه‌ن حوكوومه‌تی ئێراقه‌وه سه‌رپه‌ره‌شتی بكرێت، درووست بوون یانخود هاتنه نێو ئێراقه‌وه و هه‌روه‌ها له سووریه به هه‌مان چه‌شن كاتێ كه ئاڵۆزی سیاسیی درووست بوو، هێزه تیرۆرستییهكانیش هاتنه‌نێو سووریه و ئه‌مه‌ش كه ئه‌مڕۆ ده‌یبینین داهاتووی سووریه‌یه كه به‌و چه‌شنه‌ی لێ هاتووه. بۆیه ئه‌گه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش هێزه كوردییه‌كان بیر له پێكهێنانی هێزێكی چه‌كداریی نه‌ته‌وه‌یی نه‌كه‌نه‌وه كه پێكهاتبێ له هه‌موو هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات، ئه‌وا مه‌ترسیی ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵات هه‌یه كه هێزه تیرۆرستییه‌كان تێیدا بگیرسێنه‌وه. به‌تاییبه‌ت كه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆمه‌ڵێكی زۆر جموجۆڵی نه‌ناسراو هه‌یه كه تاكوو هه‌نووكه بۆ هیچكه‌س و لایه‌نێك ڕوون نییه.
نابێ ڕێ به‌وه بدرێ كه كێبڕكێی لایه‌نگر كۆكردنه‌وه و خۆبه خه‌ڵك ناساندنی هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات ببێته هۆی ئه‌وه‌كه كه‌شێكی ناله‌بار بێته‌كایه‌وه كه هێزه تیرۆرستییه‌كان خۆیانی تێدا ببیننه‌وه و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردیش بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، بێگومان پێش ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداریی ئه‌ركه له‌سه‌ر هه‌موو هێزه‌كان كه به په‌رۆشه‌وه بۆ داهاتووی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌نگاو ههڵبنێنهوه و خۆیان له هه‌نگاونانی ههڵهشاو بپارێزن. خه‌باتی چه‌كداریی ڕێگه‌یه‌كی ئه‌زموونكراوه بۆ كورده‌كانی خۆرهه‌ڵات و پێویسته پێش ئه‌وه‌كه ئه‌و هه‌نگاوه دووباره هه‌ڵنێنه‌وه، دڵنیایی به یه‌كتر بده‌ن كه تووشی شه‌ڕی براكووژی نه‌بن و له كێبڕكێی ناساقدا ڕه‌شۆی هێزه‌كانیان له‌ده‌ست ده‌رنه‌چێت كه وه‌ك هێزه‌كانی باشوور یانخود وه‌ك شه‌ڕی نێوان كۆمه‌ڵه و دیموكرات دیسانه‌وه بكه‌ونه نێو دۆخێكی ئاڵۆز كه ته‌نیا ڕژیمی ئێران قازانجی پێبگات و له به‌رژه‌وه‌ندیی ڕۆژهه‌ڵات كۆتایی پێ نه‌یه‌ت.
دیموكرات و كۆمه‌ڵه‌كان دوای نزیك به سێ ده‌یه كۆتاییهاتن به‌سه‌ر شه‌ڕی نێوانیان ئیستاش یه‌كتر به‌وه تاوه‌نبار ده‌كه‌ن كه ئه‌ویان پێش ئه‌میان شه‌ڕی ده‌سپێكردووه و له‌و چه‌ند ساڵه‌شدا له‌به‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌رتووك و وتووێژی میدیایی كه تێیدا یه‌كتریان به ده‌سپێكه‌ری شه‌ڕی نێوانیان تاوه‌نبار ده‌كرد، هێنده‌ی نه‌مابوو كه دیسان ئاڵۆزیی بكه‌وێته‌وه نێوانیانه‌وه. نابێ هێنده ئاسان به‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوانه‌دا تێپه‌ڕ بین، بێگومان ئه‌مه پێناسه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه تاكوو ئیستاش له فه‌لسه‌فه و ئیدۆلۆژیكدا دژی یه‌كترن و پێكه‌وه ناسازێن. بێگومان نه‌خۆشینه مه‌ترسیداره‌كان پێش خۆده‌رخستنیان نیشانه‌ی بچووك ده‌رده‌خه‌ن كه بۆ زۆر كه‌س جێگای تێڕامان نییه و باییخی پێ ناده‌ن تاكوو له كوشتن نزیكیان ده‌كاته‌وه.
تاكوو ئیستاش دۆخی سیاسیی نێوان لایه‌نه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌ستیاره و ڕوودانی كێشه له نێوانیاندا چاوه‌ڕوانكراوه، به‌تاییبه‌ت ئه‌گه‌ر هێزه‌كانیان له ڕۆژهه‌ڵات به‌بێ هیچ پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی سیاسیی و به‌ڕێوه‌بردن پێكا ههڵئاڵێن، ئیتر وه‌ك شه‌ڕی نێوان كۆمه‌ڵه و دیموكرات ڕه‌شۆی هێز له ده‌ستی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حیزبانه‌دا ده‌رده‌چێت و ئه‌مه‌ش كاره‌ساتی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌مه له باشووری كوردستان له نێوان پارتی و یه‌كێتیدا ڕووی داوه و شه‌ڕی براكووژیشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. هه‌نووكه ئه‌م حیزبانه له تاراوگه ناتوانن پێكه‌وه بگونجێن ئه‌ی چۆن سبه‌ینێ كه هێزه چه‌كداره‌كانیان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ڕاده‌وه‌ستن، پێكه‌وه ده‌گونجێن؟ ئه‌م پرسیاره پێویستی به وڵامه و ناكرێ به ئاسانی به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕ بین!
من هیوادارم كه هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات به تاك و جووت نه‌گه‌ڕێنه‌وه ڕۆژهه‌ڵات یانخود به‌بێ پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی خه‌باتی چه‌كداریی دهسپێنهكهنهوه، بێگومان ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێت له ڕۆژهه‌ڵات ئه‌زموونی شه‌ڕی براكووژیی باشووری كوردستان و هه‌روه‌ها شه‌ڕی نێوان كۆمه‌ڵه و دیموكرات دووپات نه‌كرێته‌وه، ئه‌وا پێویسته كه هه‌رچی زووتره بازنهیهكیی هاوبه‌شی سیاسیی، نه‌ته‌وه‌یی و كوردستانیی درووست بكرێت و هه‌موو هێزه‌كان تێیدا پشكدار بكرێن. ئه‌و كات ڕووداوه نهخۆزراوهكانیش كه‌متر پێش دێن و جارێكی‌تر كۆمه‌ڵگاش تووشی دڵه‌ڕاوكێ نابێت.
هه‌روه‌ها پێش ئه‌وه‌كه هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه خۆرهه‌ڵات پێویسته كه ئه‌ندامان و لایه‌نگرانیان به‌شێوه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی په‌روه‌رده بكه‌ن و له خزمه‌ت بزووتنه‌وه‌ی كورددا باریان بهێنن، چونكه ئه‌و كێشانه‌ی كه تاكوو هه‌نووكه له نێوان هێزه‌كانی كوردستانیی درووست بووه پتر سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی په‌روه‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانیان و ئه‌و كێشانه‌ی كه له نێوان ئه‌ندامانی پارته‌كان درووست بووه و دواتر بۆ نێو سه‌ركردایه‌تیی پارته‌كانیش په‌ره‌ی سه‌ندووه، ئیتر پاش ئه‌وه‌ش كه‌س نه‌یتوانیوه پێشی پێبگرێت و له هندێك دۆخیشدا به‌ره‌و كاره‌سات ڕۆیشتووه.
دۆخی سیاسیی كورد و به‌تاییبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان شه‌ڕی ساردی نێوان ڕۆژئاوا و یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جارانی تێپه‌ڕاندووه، ئه‌و كات له‌به‌ر بوونی دوو بۆچوونی جیاوازی ماركسێستی و سه‌رمایه‌داریی كه هێزه گرینگه‌كانی كوردستان نهیاندهتوانیی پێكه‌وه هه‌ڵبكه‌ن، خۆ هه‌نووكه ئه‌و جه‌مسه‌رگیرییه كۆتایی پێهاتووه، بۆیه پێویسته هه‌نگاو بۆ كۆبوونی سیاسیی له نێوان هه‌موو هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات بنرێت.