یه‌كشه‌مه چووارده‌ی گوڵانی ١٣٥٩ پازده‌همین ڕۆژی شه‌ڕ
خه‌ڵكی سنه بنه‌ماڵ به بنه‌ماڵ یان خوشه‌ویستێكیان له ده‌ست دابوو یان كه‌سێكیان بریندار كرابوو. له تێكڕا بایخێكیان به ئاگربه‌ستی ڕژیم نه‌دا و به ژیانی خویان له ناو بۆنی بارووت ودووكه‌ڵا درێژه‌دا. ئه‌م ئاگربه‌سته هێندێ ئارامشتی هاوردبووه ناو شاره‌كه . خه‌ڵكه‌كه له‌م ده‌فره‌ته كه‌ڵكیان وه‌ر گرت تاكوو خۆبه‌خته‌كانی خۆیان له گۆڕستانا ئه‌سپه‌رده‌بكه‌ن. به‌ڵام گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌وروبه‌ری سوپاگه هه‌ر له ژ ێر ئاگری قۆمپاره وموشه‌كی ڕژیما بوو.
كاكه حه‌مه ئه‌ڵێ كه له‌م ده‌فره‌ته بۆ شاردنه‌وه‌ی هێندێ له كتێبه‌كانی خۆی كه‌ڵكی وه‌ر گرتبوو.
دووشه‌مه پازده‌ی گۆڵان شازده‌هه‌مین ڕۆژی شه‌ڕ
له‌م ڕۆژه وه‌كوو ڕۆژانی ڕابردوو ڕژیم به قومپاره‌بارانی شاره كه‌درێژه‌یان دا. له بان به‌رزاییه‌كانا مه‌ردمیان ته‌نانه‌ت له ناو ماڵه‌كانی خۆیانا به تیر ئه‌بست.فره‌یك له خه‌ڵكه‌كه له گه‌ڕه‌كگه‌لی نائاسیشته‌وه كۆچیان كردبووه گه‌ڕه‌كه‌كانێ كه هێندێ ئاسایشتیان زۆرتر بوو.
به‌ڵام ڕژیم هه‌ر به كوشت و كوشتاری خوی درێژه‌ی ده‌داو شاره‌كه‌ی قۆمپاره‌باران ده‌كرد.
به پێ تی ڤی نه‌ورۆز ڕژیم دێهاته‌كانی ده‌وروبه‌ری سنه‌ی بۆمباران كرد. ئه‌ونده خوارده‌مه‌نی كه‌مه كه خه‌ڵكه‌كه ته‌نیا یه‌ك ژه‌م نان ده‌خون.
بێگومان گێڕاندنه‌وه‌ی تێكڕای ڕووداوه‌كانی ته‌نانه‌ت یه‌ك ڕۆژ له‌و شه‌ڕه به چه‌ندین كتێب پیویستی هه‌یه به‌ڵام لێره بۆ نمونه چه‌ند رووداوێ ده‌گێڕنمه‌وه كه ده‌توانێ دیمه‌نێ له‌و شه‌ڕه بۆ ئه‌وانه‌ی كه نه‌یان دیبوو نیشان بدات:
جه‌لال كوڕێ بوو كه ٢٢ به‌هاری له ژیاندا بینیبوو.له گه‌ڵ ئامۆزاكه‌ی ده‌ڕۆنه فریای بنه‌ماڵێ كه قۆمپاره خواره‌دبوویه ماڵه‌كه‌یان. پاش ئه‌وه‌ی كه یارمه‌تی ئه‌وبنه ماڵه‌یه‌دابوو خه‌ریك بوو له ماڵه‌كه بێته ده‌ره‌وه، ده گه‌زێ له ماڵه‌كه دووربوون ونه‌بوون كه قومپاره‌یكی دیكه ده‌خواته به‌ریان. ده‌سبه‌جێ جه‌لال ده‌كه‌وێته زه‌وین. كاك جلال پێش ئه‌وه‌ی كه له هۆش بچێت ژنێك ئه‌بینێت كه باڵی له بازووه‌وه بڕابووه‌وه و ئامۆزاكه‌یچی بریندار بووبوو ودوو كه‌سیتر به لایانه‌وه به هۆی شراپنێلی قومپارره‌وه خوبه‌خت كرابوون. تاقمه‌ی یارمه‌تیده‌ر كاك جه‌لال و ژنه‌كه و ئامۆزاكه‌ی ده‌به‌نه خه‌سته‌خانه. جه‌لال له ناو ڕێگا یه‌ك دوو جاڕێ دێته‌وه سه‌ر هوش به‌ڵام دیسان بێهۆش ده‌بێته‌وه. له خه‌سته‌خانه پاش ئه‌وه‌ی كه ده‌یبه‌نه هۆده‌كه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری و ده‌یتێرنه‌ده‌ره‌وه ده‌بینێ كه له ئاستی ڕانیه‌وه لاقی ڕاستیان بڕیوه‌ته‌وه.
به هۆی هه‌و كردنی برینه‌كه هه‌موو ڕۆژێ تیماركه‌ره‌كه ناچار بوو كه هێندێ له برینه‌كه كه كێم و چڵكی كردبوو ببڕێته‌وه و پاشان بیپێچێته‌وه. ئه‌مه‌یچه به بێ ده‌رمان بۆ سڕ كردنی برینكه یان بۆ ئارام كردنی ئێشه‌كه. هه‌ر جار كه تیماركه‌ره‌كه برینه‌كه‌ی پانسمان ده‌كرد ئه‌ونده ئێشی ده‌هات كه سۆی ئه‌گه‌یانده دڵی. هه‌ر جار كه تیماركه‌ره‌كه ده‌یه‌ویست برینه‌كه پانسمان بكات دوو سێ كه‌س هه‌بووا ده‌ست و باڵی كاك جه‌لالیان وه‌ها بگرتایته‌وه كه ته‌كانی نه‌خواردایت.پانسمان كردنی برینه‌كه هه‌ر وه‌كوو ئه‌شكه‌نجه بوو بۆ كاك جه‌لال. وه‌ها بوو كه ته‌نانه‌ت هه‌ركات كه كاك جه‌لال ده‌نگی مێزی تیماركه‌ره‌كانی له ناو ڕاڕه‌وه‌ا ده‌بیست له ترسا ده‌مرد.
فره‌یك له كه‌س وكاری كاك جه‌لال له گه‌ڕه‌كه پڕ مه‌ترسه‌كانا ده‌ژیان، هاتبوونه ماڵی كاك جه‌لال كه له گه‌ڕه‌كێكی كه‌م مه‌ترسه‌ترابوو. چه‌ند ڕۆژ پاش لێقۆمانی كاك جه‌لال خۆمپاره‌یك ده‌خواته ناو حه و‌شه‌كه‌یان . خوێشكه بووچكو‌ڵه‌كه‌ی به نێوی كه‌ژاڵ كه ١٨ مانگی بوو خوبه‌خت ده‌بێ، باوه‌ژنی له لای ڕانییه‌وه بریندار ده‌بێ و ئێسكی ڕانی ده‌شكێ.براكه‌ی بریندار ده‌بێ، مونیره خانم ،بووكی خاڵی باوكی جه‌لال كه ١٨ ساڵی ئه‌بێ و دوو مانگ بوو كه زه‌ماوه‌ندی كردبوو خوبه‌خت ده‌بێ. حه‌وشی ماڵی كاك جه‌لال پڕ بووبوو له له ته‌رمگه‌لی تیكه تیكه كرا‌و….
چه‌ند ڕۆژ پاش ئه‌م كاره‌ساته مامۆ و ئامۆزایكی كاك جه‌لال له گه‌ڵ چه‌ند چه‌كدارێكی دیكه كه له ناو گه‌ڕه‌كه‌كه كۆ بووبوونه‌وه‌و سه‌باره‌ت به بارودۆخی شه‌ڕه‌كه و دڕی و دڕه‌نده‌یی پاسداره‌كان قسه‌یان ده‌كرد كوت‌وپڕ قومپاره‌یكی ١٢٠میلیمیتری ئه‌خواته ناویان جگه له ماموۆ و ئامۆزاكه‌ی كاك جه‌لال هه‌مووی ئه‌و چه‌كدارانه ده‌س به جێ خوبه‌خت ده‌كرن . مامۆ و ئامۆزاكه‌ی كاك جه‌لال ده‌به‌نه خه‌سته‌خانه و له هۆده‌كه‌یكا ده‌یان خه‌فنن كه كاك جه‌لال و باوه‌ژنه‌كه‌یچی تێدائه‌به‌ن . ئه‌وكه‌سانه‌ی له بنه‌ماڵه‌كه‌ی كاك جه‌لال كه كه‌متر بریندار بووبوون له ماڵی خۆیانا تیمار ده‌كران.
مامۆی كاك جه‌لال هه‌ر چه‌ند كه برینه‌كه‌ی زۆر گرینگ نه‌بوو به‌ڵام به هۆی ئه‌و هه‌مووه خوێنه‌و ته‌رمه تیكه‌تیكه‌كراوی دۆست وشناسه‌كانی ئاوا گرفت و نه‌خوشینی ده‌روونی تێدا دروست كرابوو كه پاش چه‌ند ڕۆژ له خه‌سته‌خانه گیانی له ده‌ست ده‌دا.
یه‌دێ لاوێ بوو له گه‌ڵ فره‌یك له كه‌سانیتر سوواری وانێتێكی تۆیۆتایك بوون كه خه‌ریك بوون بگێڕنه‌وه بۆ ئاواییه‌كه‌ی خۆیانه‌وه.
له بان جاده‌ی سنه -دیوانده‌ره به‌ر له پێچه‌كانی قه‌ساوخانه هێلیكۆپتێر ێكی پاسداره‌كان هێرش ده‌كاته سه‌ریان.برای یه‌دێ و كه‌سێكیتر له به‌ره‌وه دانیشتبوون. یه‌دێ ده‌یگوت كه هێلیكۆپتره‌كه ئه‌ونده نیزیك ماشینه‌كه ئه‌بووه‌وه كه ئه‌گه‌ر چێوێ به ده‌ستمه‌وه بوایت ده‌متووانی لێ بده‌م.
ئه‌وانه‌ی كه له پشته‌وه دانیشتبوون هه‌ر هاواریان له لێخوڕه‌كه ده‌كردكه بوێسێ تابتوانن ده‌رچن.به‌ڵام لێخوڕه‌كه له ترسا خێرایی ماشینه‌كه‌ی فره‌تر ده‌كرد.
هێلیكۆپتره‌كه هه‌ر نیزیك و ونیزیكتر ئه‌بووه‌وه. وادیار بوو شكی بردبوو كه ئه‌وانه‌ی كه له ناو ماشینه‌كه‌ن بێچه‌كن. ئه‌گی نا ئاوا هه‌ر خواروژووریان نه‌ده‌كرد. چه‌ند خوله‌یكی پێ نه‌چووكه به ڕه‌شاشه ٧٥ میلیمیترییه‌كه‌ی خویانه‌وه ده‌ستیان كرده تیربارانكردنی تویوتاكه. ته‌نیا كه‌سێ كه له پشته‌وه زیندوو مابوو یه‌دێ بوو كه كه‌وتبووه ژێر ته‌رمی مردووه‌كان. سێ كه‌سێ كه له به‌ره‌وه دانیشتبوون تیریان نه‌خواردبوو. لێخوڕه‌كه ماشینه‌كه ڕا ده‌گرێ. هه‌ر سێان به هه‌ڕا ده‌ر ده‌چن.
یه‌دێچ تێ ده‌كۆشێ كه خۆی له ژێر ته‌رمه‌كانا ده‌ر بێنێ و ده‌ر چێ . كاتێ كه خوی ده‌كێشێته‌وه ده‌بینێ كه لاقێكی خۆی بریندار بووه‌ته‌وه و خوێنێكی زۆری لێ ده‌چێ. ده‌س به جێ په‌ڕوێك سفت سفت ده‌پێچێته‌وه بان برینه‌كه‌ی كه به‌ر خوێنه‌كه‌ی بگرێته‌وه. و خوی ده‌خاته خواره‌وه له بان جاده‌كه‌وه. مینیبۆسێ كه ڕه‌د ئه‌بوو ڕاده‌وێسێ و یه‌دێ كه بێهۆش بوو ده گه‌ینێته خه‌سته‌خانه.
كاتێ كه دێته هۆشه‌وه ده‌بینێ كه لاقێكی بڕاوه‌ته‌وه‌و وا له هۆده‌كه‌كه‌ی جه‌لالا.ئه‌ویچ هه‌ر وه‌ك جه‌لال به ده‌رد و ڕه‌نجه‌وه تیمار ده‌كه‌ن.
شه‌راره بۆستانی كه كچێكی پازده‌ساڵه ئه‌بێ له گه‌ڵ خویشكه‌كه‌یا له به‌رانبه‌ر مزگه‌وتی هاجه‌ره خاتوونا قومپاره‌یك ده‌خواته به‌ر پایان . شه‌راره پایك و چاوێكی خۆی له ده‌س ده‌دا.
سدێق كه‌ریمی ٢٠ ساڵه كارمه‌ندی ڕێكخراوی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له تازاوا شراپنێلی قومپاره‌یك هه‌ر دوو لاقی له بێخ ڕانییه‌وه له ده‌س ده‌دا.
ئیسماییل فاتحی شه‌وی ١٥ی گوڵان بۆ یارمه‌تی به‌ره‌و ئاوایی كه‌رجۆ له ده‌وروبه‌ری سنه كه‌وتبووه ڕێگاوه. له میحوه‌ری جاده‌ی سنه حه‌سه‌ناوا ده‌كه‌وێته به‌ر تیری سه‌ربازه‌كانی ئێرانییه‌وه و خوبه‌خت ده‌بێ. كاك ئیسماعیل چه له شه‌ڕی یه‌كمی سنه چه‌له م شه‌ڕه به وانێته‌كه‌ی خۆی چه‌نبه‌ری گه‌مارۆی ده‌شكاندو نان و خوارده‌مه‌نی به سنه‌ییه‌كانی ده‌هاورده‌وه.
پێشمه‌رگه‌یكی بنكه‌ی دووی ڕێبه‌ندان به نێوی ئه‌یوب گه‌نجینه‌سه‌ب له به‌ره‌ی ئۆستاندارییا خۆبه‌خت كرا.
ڕۆژنامه‌ی ئیتلاعات دووشه‌مه پازده‌ی گوڵان:
به‌نیسه‌در له دیمانه‌یكا له گه‌ڵ ئایه‌تۆڵا خومه‌ینی ده‌ڵێ كه ئه‌وه‌ی له كوردستانا ڕوو ده‌دا ئێمه ده‌ستمان پێ نه‌كردووه. سه‌رۆك كۆمار به كورتی ده‌ڵێ كه هێندێ كه‌س هاتوون و بارودۆخه‌كه‌یان شپرز كردووه. ئێمه تێ ده‌كۆشین كه به‌ر برا كوژی بگرین. هه‌ر به‌مه‌ی كه چه‌كداره‌كان له شار چوونه ده‌ره‌وه ئێمه هه‌موو جۆر ڕاحه‌تی گیان و ژیان بۆ دانیشتووانی شاره‌كه دابین ده‌كه‌ین. به وته‌وته‌كان سه‌باره‌ت به له‌شكه‌ری ئێران باوه‌ڕ نه‌كه‌ن. ده‌بێ به قایمی له‌شكه‌ری ئێران باوه‌ڕتان هه‌بێ.
سێشه‌مه شازده‌هۆمی گوڵانی ١٣٥٩ حه‌ڤده‌هه‌مین ڕۆژی شه‌ڕ
له‌م ڕۆژه هه‌ر وه‌كوو ڕۆژانی ڕابردوو ڕژیم به كۆمه‌ڵكوژی خۆی درێژه‌ی ده‌دا. خه‌ڵكه‌كه له گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌ورووبه‌ری سپاگه‌وه په‌نایان بردووه گه‌ڕه‌كگه لێكیتركه مه‌ترسه‌یان كه‌متر بوو.شخڵی حه‌شیمه‌تی ئه‌م گه‌ڕه‌كانه فره‌تر بووه‌بووه‌وه .پاسداره‌كانیچ ده‌یانزانی،بۆیه كه قومپاره‌كانی خۆیان زۆرتر ئاڕاسته‌ی ئه‌م گه‌ڕه‌كانه ده‌كردتا خه‌ڵكێكی زۆرتر بكوژن.
له كوشت وكوشتاری ئه‌مڕۆ ته‌نیا چه‌ن نموونه دیكه ده‌نووسین:
خومپاره‌یكی ١٢٠ میلیمیتری له گه‌ڕه‌كی قه‌تارچیانی دا و چووار كه‌س خوبه‌خت كران و هژمارێكی زۆر بریندار بوون.
له گه‌ڕێكی قه‌ڵاچووارلان قومپاره‌یكی ١٢٠میلیمیتری ده‌خواته بان ماڵێكا. ژن و پیاوه‌كه كه له ناو حه‌وشا ئه‌بن تیكه تیكه ده‌بن. منداڵه كانیان كه له ناوه وه ساق ئه‌مێنن به‌ڵام به بێ باوك وبێ دایك. ئه‌وانه‌ی كه ته‌رمی باوك و دایكی خویان تیكه تیكه دیبوو.
له بان جاده‌ی حه‌سه‌ناوا ماشینێكی په‌یكان كه خه‌ریك بوو ژنێكی دووگیان بباته خه‌سته‌خانه ده‌كه‌وێته به‌ر تیری سه‌ربازه‌كان ژنه‌كه خۆبه‌خت ده‌كرێ . ته‌رمی ئه‌گه‌یننه خه‌سته خانه دووقلووێك له زكیا ئه‌بێ.
سێ ڕۆژنامه نووسی فه‌رانسه‌یی كه به نهێنییه‌وه هاتبوونه ناو شاره‌كه ڕێپۆرتاژێكیان له شه‌ڕه‌كه ئاماده‌كردبوو كه له مانگی جۆزه‌ردانا له ناو ڕۆژنامه‌ی ئێكسپرێسا چاپ كرابوو.كه ئه‌مه‌یچه وه‌رگێڕاوی ده‌قی رێپورتاژه‌كه‌یانه:
سێشه‌مه شازده‌ی گوڵان به‌رانبه‌ر به سێشه‌مه ششی مانگی مێ ١٩٨٠ئه‌نووسێ كریستیان هۆش و ژه‌ك ئایۆ هه‌نارده كانی تایبه‌تی ئێكسپرێس له گه‌ڵ ئانری بیورۆ له ئاژانسی سیگما به نهێنی خۆیان گه‌یاندووه‌ته سنه. ئه‌وان ڕاده‌گه‌ینن كه چه‌ندین حه‌وته‌یه كه شاره‌كه به شه‌و و به ڕۆژ بۆمباران ده‌كرێ. ئه‌مه‌یچه له چووار چێوه‌ی ئۆپراسیونی ژێنوسیدی گه‌لی كورد كه له‌شكه‌ری ئێران ده‌یه‌وێ به تێكڕا ئه‌نجامی بدات.
ده‌مه‌و به‌یانی پێشمه‌رگه‌كان ئه‌م سێ ڕۆژنامه نووسه ئه‌به‌نه خه‌سته‌خانه‌ی شۆهه‌دا. له ناو گۆڕه‌پانی خوێن و مه‌رگا، زه‌رده‌خه‌نه‌یك،ده‌نگێكی ئارام و مێهره‌بان: شه‌هین باوه‌فا، كچێكی٣٠ ساڵه، به‌رپرسی خه‌سته‌خانه. شه‌هین خانم به‌م سێ ڕۆژنامه نووسه ئه‌ڵێ كه پاسداره‌كان جنونی كوشتار یان هه‌یه. ئه‌وانه به بێ ته‌وفیر شاره‌كه بۆمباران ده‌كه‌ن و مه‌ردمی بێگوناح ده‌كوژن. قسه‌ی له توندوتیژی شه‌ڕه‌كه‌ی ده‌كرد كه ١٠ دوكتوری خه‌سته‌خانه به هه‌موی هێزی خویانه‌وه تێ ده‌كۆشن به‌ری مه‌رگ بگرن و برینداره‌كان خۆش كه‌نه‌وه.
شه‌هین باوه‌فا هۆده‌كه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری نیشان ڕۆژنامه نووسه‌كان دا كه شه‌وی ڕابردوو قومپاره‌یكی ١٢٠ میلیمیتری لێدابوو.شه‌هین خانم ده‌یوت كه چلۆن ئێرانییه‌كان تیر له ئامبولانسه‌كان ده‌ته‌قنن .ئه‌وه ده‌رمان بێت(سێرۆم،ئانیبیوتیك،بێهۆشكه‌ر، ته‌نانه‌ت پانسمان….) له خه‌سته‌خانه قاته.ئه‌وكاته‌ی كه له ئێمه جییا بووه‌وه ده‌یه‌ویست قه‌وڵی پێ بده‌ین كه هه‌مووی ئه‌وچتانمانه كه دیووه له ناو ڕۆژنامه‌كه‌مانا بیاننووسین.و هاواری ئه‌م گه‌له به جیهان ڕابگه‌ینین. ئه‌و به ئیسراره‌وه له كریستیان هۆشی ده‌یه‌ویست كه له ناو ڕۆژنامه‌كه ناوی ببرگێت تاكوو جێگای شك و گومان سه‌باره‌ت به ڕاست بوونی گه‌واهییه‌كانم نه‌مێنێ. به‌ڵام كریستان هۆش ده‌یوت ئه‌گه‌ر نێوت ببه‌ین مه‌ترسه‌ی گیانی بۆت دروست ده‌كا. ئه‌ویچ ده‌یوت ئه‌گه‌ر نێوم ببه‌ن خه‌ڵك باشتر به ڕاسته‌قینه‌ی بارودۆخه‌كه شوێن ده‌بات و باشتر باوه‌ڕ به‌وچتانه ده‌كات كه ده‌یگه‌ڕنمه‌وه من له مه‌رگ ناترسم.
كریستیان هۆش ده‌گێڕنێته‌وه كه چلۆن ژنێكی دوو گیانی دی له لاقی چه‌پیان بڕییه‌وه‌و و منداڵه‌كه‌ی به مردوویی هاته دنیا.به‌ڵام هێشتا هێزی زه‌رده‌خه‌نه‌ی تێدا ماوه‌ته‌وه.
شه‌هین باوه‌فا وردیله ژنێكی سی ساڵه، به‌رپرسی خه‌سته‌خانه تكاو ته‌مه‌نای لێمان ده‌كرد كه له ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه داوا بكه‌ین تاكوو ببێته نێوانجێمان تاكوو ئه‌م كوشت و كوشتاره دووایی بێت.
سێشه‌مه ١٣ مێ له‌شكه‌ری ٢٨ی سپای ئێران و پاسداره‌كان سنه داگیر ده‌كه‌ن دووای ئه‌وه‌ی كه پێشمه‌رگه‌كان بۆ دووایی هێنان به كۆمه‌ڵ كوژی سنه‌ییه‌كان شاره‌كه چۆڵ ده‌كه‌ن.
چه‌ن ڕۆژ به شوێن ئه‌وه شه‌هین باوه‌فا ده‌گرن دادگای ئیسلامی دادگاهی ده‌كات بۆ دوو جورم ١-كارشكێنی له خه‌سته‌خانه‌٢-وتووێژ له ناو ڕۆژنامه‌یكی بێگانه بۆ ڕاگه‌یاندنی جاڕێكی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه و دژی شۆڕشانه.
١٧ی ژوه‌ن ١٩٨٠شه‌هین باوه‌فا تیرباران كرا.
سه‌ر چاوكه‌ی ئه‌م خه‌به‌ره بریتین له : نووره‌دین زازا و پرس وجۆی خومان له تارانا.
ده‌مه‌وێ به بێ لایه‌نگیری ئه‌م خه‌به‌ره بڵاو بكه‌مه‌وه، خوێنه‌وه‌رانی ئه‌م ڕۆژنامه و ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان خویان ئه‌ونده گه‌وره وعاقڵ هه‌ن كه به ته‌نێ بتوانن قه‌زاوه‌ت بكه‌ن :
١-ماوه‌یكی زۆره كه ئێران له گه‌رمه‌ی شۆڕش دوور بووه‌ته‌وه. كاتی ئه‌و سێداره‌گه‌ره كه له ده‌ستپێكی شۆڕشا ئه‌كرا و ده‌مانیا پای تووڕه‌یی گه‌لی شۆڕشگێڕی ئێران ڕای بگاردووه.مه‌رگی شه‌هین باوه‌فا ده‌توانین به كوشتنێ بزانین كه ده‌وڵه‌تی ئێران به خوێنسه‌ردی له پێشه‌وه پلانی بۆ ڕژاندبوو.
٢- ساواكییه‌كانی خۆمه‌ینی له باڵوێزخانه‌ی ئێران له پاریس و هه‌موی كیشوه‌رانی جیهانا هه‌مووی ڕۆژنامه‌كانی جیهان ده‌خوێننه‌وه. هه‌ر ئێرانیك كه له ڕژیمی ئێران ڕه‌خنه بگرێ ئێران ده‌یكوژێ.
٣- ئه‌گه‌ر ئه‌م كوشتنه له ده‌ورانی شا بكرایت به هه‌زاران واژۆ كۆ ده‌كراو و سكاڵه له شا ده‌كرا و شایه‌دیچ باڵوێزخانه‌ی ئه‌رانیچ له پاریسا دابڕ ده‌كرا هه‌ر وه‌های كه له ساڵی ١٩٧٥ له سه‌ر دادگاهی كردنی فرانكۆ باڵوێزخانه‌ی سپانیا دابڕ كرا.
هیوادارم كه هه‌مموان بزانن كه كوشتن، كوشتنه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بكوژه‌كه‌یچ پیاوه چاكه بێت.
٤- لاساره‌كانی جیهان له زووه‌وه هه‌موو جۆره خه‌وه‌رێك له ڕۆژنامه‌كان ئه‌شارنه‌وه. ئایه‌توڵا خومه‌ینی ڕێگای شاردنه‌وه‌ی خه‌وه‌ره‌كانی دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌ویچ ئه‌وه‌یه كه كه ئه‌وه‌ی كه قسه ده‌كا بیكوژێت.
كێ جورئه‌تی ئه‌وه‌ی كردووه كه بڵێ كه له ئێرانا ژنان مافیان نییه. به‌رانبه‌ر به سێداره له ئێرانا ژن و پیاو به‌رانبه‌رن.
ژان فرانسووا رێڤێل.
چووارشه‌مه حه‌ڤده‌هۆمی گوڵان هه‌ژده‌هه‌مین ڕۆژی شه‌ڕ
ڕژیمی ئیسلامی ئێران هه‌ر له ده‌ستپێكه‌وه به دڕی و دڕنده‌ییكی تابه‌ت به خۆی له گه‌ڵ كورده‌كانا مامڵه‌ی كردووه. ئه‌م ڕژیمه خوێنخواره نه ته‌نیا سته‌می به‌م مردمه ده‌كرد به‌ڵكوو سته‌میچی به مردووه‌كان ده‌كرد. پاسداره‌كان هه‌ر له ڕۆژی یه‌كمی شه‌ڕه‌وه نه‌یان ده‌هێشت كه خه‌ڵكه‌كه مردووانیان ئه‌سپه‌رده بكه‌ن . هه‌ر له‌م بابه‌ته‌وه
ڕۆژنامه‌ی كه‌یهان حه‌ڤده‌ی گوڵان ١٣٥٩وا ده‌نووسێ:
كه‌ریم حسامی نوێنری حیزبی دیموكراتی كوردستان له جاڕێكا، كه‌حیزبی دیموكراتی كوردستان داویه ڕاده‌گه‌ینێ كه فره‌تر له ته‌رمی دووسه‌د كه‌س له ناو شاری سنه ماونه‌ته‌وه‌و بۆنی له‌شه‌كان خه‌ریكه شاره‌كه ده‌گرێته‌وه و سه‌دها ماڵ له سنه كاول بوونه‌ته‌وه…..
ئێمه به فره‌یك له شوێنگه‌لی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕامان گه‌یاندووه كه به‌ر له خوێنڕژاندنی كورده‌كان بگرن.
٦٠٠ تا ٧٠٠ بنه‌ماڵی كوردی سه‌قزی ئاواره‌بوون و په‌نایان بردووه‌ته بووكان و مه‌هاباد و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری.
باردودوخی سه‌قز هه‌ر وه‌كوو سنه‌یه. هه‌ر ئه‌مڕۆ له سه‌قزا ٥پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی حیزبی دیموكرات خوبه‌خت كراون و ده‌وڵه‌ت سه‌قزی گه‌مارۆ داوه.
دوو ڕۆژه‌كه ده‌وڵه‌ت ناهێڵێ كه كامیونه‌كانی نه وت و به‌نزین بگه‌یننه مه‌هاباد و شنۆ و شاره‌كانی ده‌وروبه‌ری مه‌هاباد.
پاشان له وڵامی پرسیاره‌كه، بۆ حیزبی دیموكرات ناهێڵێ كه له‌شكه‌ری ئێران خوی بگه‌ینێته سنووه‌ره‌وه؟ ده‌ڵێ: عێراق له ئێران هه‌ڕه‌شه ناكات و له‌شكه‌ری خۆی له سه‌ر سنووره‌وه مۆڵ نه‌داوه‌ته‌وه.
پێنجشه‌مه هه ژ‌ده‌ی گوڵان نۆزده‌هه‌مین ڕۆژی شه‌ڕ
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران له هه‌مانكاتدا كه كورده‌كانی كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرد، شان به شانی ده‌ستگای پڕوپاگاندی خوی سه‌رۆككۆماره‌كه‌یچی به كار ده‌هێنا، كه به بێ شه‌رمانه درۆ‌و ده‌ڵه‌سه بداته ده‌رخواردی مه‌ردمه‌وه،كه هه‌م كورده‌كانی پێ چاوترس بكات و هه‌م بیروڕای گشتی ئێڕانییه‌كان به سیاسه‌تی خۆیان قایل بكات. بۆ ئه‌مكاره سه‌رۆككۆمار به‌نیسه‌در هه‌ر ڕۆژ له هه‌ر كوێك بوایت به شێوه‌یك هێندێ درۆ و ده‌ڵه‌سه‌ی دژ به گه‌لی كوردی ده‌دا ده‌رخواردی خه‌ڵكه‌كه. په‌سه پێره‌كه‌ی هه‌ژده‌ی گوڵان ئه‌و جۆره‌ی كه له ڕۆژنامه‌ی ئیتلاعاتی ١٥ی گوڵان نووسرابوو به‌نیسه‌در له وتاردانێكا به‌رانبه‌ر به كرێكاران له له‌نگه‌رگه‌ی لارا ده‌یوت:
……ئێمه به كورده‌كانمان وت كه مه‌به‌ستمان له شه‌ڕ ئه‌وه‌یه كه چاكه بۆ كورده‌كان بكه‌ین و كوردستان ئاوه‌دان ڕابگرین به‌ڵام كورده‌كان نایانئه‌وێت كه ئێمه كوردستان ئاوه‌دان بكه‌ینه‌و…..
كۆمه‌ڵه یچ له وڵامی دووایین درۆ وده‌ڵه‌سه‌ی بنیسه‌درا له ناو خه‌وه‌رنامه‌كه‌ی ژماره ٣٨ی خوی چاپی ١٨ی گوڵانی١٣٥٩ وا ده‌نووسێ:….ئاغه‌ی به‌نیسه‌در ئه‌گه‌ر ئێوه ئارامشتان بۆ گه‌لی كورد ده‌وێ بۆ فه‌رمانی جه‌هادتان داوه به سه‌ر كوردستانا…..ئێوه دانیشتووانی قاڕنێ و قه‌ڵاتانتان كۆمه‌ڵ كوژ كرد…. هێرشتان بردووه‌ته سه‌ر شنۆ و مه‌رگه‌وه‌ر، ئێوه فره‌تر له ٥٠٠٠تۆپ و قومپاره و سه‌دها ڕاكێتان هاوێژتووه‌ته بان سه‌ر دانیشتووانی سنه….ئێوه له له‌شكه‌ره‌كی تاران خه‌ریكی وانه دانی شه‌ڕی دژی چریكی به سه‌روازه‌كانن كه بیاننێرنه كوردستان تاكوو باشتر بمانكوژن….
به دوای ئه‌م وڵامدانه‌وه به سه‌رۆككۆماری درۆزنی ئێران خه‌وه‌رنامه كه به م چه‌شنه له هێندێ ده‌نگوباسی به‌ره‌كان ده‌دوێ:
ڕژیم له هه‌ماانه‌وه ستوونێكی سه‌ربازی كه بریتی بوو له چه‌ندین تانك و زرێپۆش و چه‌كگه‌لی قورس ڕوه‌وانه‌ی سنه‌ی كردبوو. له به‌ین دێكولان و سه‌ڵه‌واتاوا پێشمه‌رگه‌كانی قاره‌مانی كوردستان هێرشیان لێ ده‌كه‌ن، فره‌یك له سه‌ربازه‌كان گیانیان له ده‌س ده‌ده‌ن و زرێپۆشێك له ناو ده‌چێ و پێشمه‌رگه‌كان به ساق و سڵامه‌ت ده‌گێڕنه‌وه بۆ بنكه‌كانیان.
پێشمه‌رگه‌گان هێرشیان كرده سه‌ر ساختمانی ستادی له‌شكه‌ر و دابڕیان كرد. به دابڕكردنی ئه‌م شوێنه كاری تاكه‌تیره‌نازه بكوژه‌كانی ڕژیمیان هێندێ سه‌خت كردبووه‌وه و كه‌مترده‌یانتووانی خه‌ڵكی بێگوناحی شاره‌كه بكوژن.
دوێنێ شه‌و پێشمه‌رگه‌كانی دیموكرات به قۆمپاره‌و چه‌كی قورس هێرشیان برده سه‌ر سپاگه.
له ڕۆژی هه‌ژده‌هۆمی گوڵان پێشمه‌رگه‌یكی قاره‌مانی كۆمه‌ڵه به نێوی به‌همه‌ن قلیچیانی خوبه‌خت كرا.
هاوكات له گه‌ڵ قومپاره باران كردنی شاره‌كه‌وكۆمه‌ڵ كوژكردنی مه ر‌دمی بێ به‌رگری سنه، ڕژیم به‌ره‌به‌ره چه‌نبه‌ری گه‌مارۆی به ده‌ور شاره‌كه ته‌نگتر كردبووه‌وه. له‌م ڕۆژه ڕژیم له هه‌ماانه‌وه به‌ره‌و سنه ستوونێكی مێكانیزه ی خستبووه ڕێگاوه كه بریتی بوو له هه‌زاران سه‌رباز و ده‌ها تانك و فره‌یك زرێپۆش و چه‌كگه‌لی قورس ونیوه سه‌نگین. پاسداره‌كان ده‌یانه ویست كه مله‌ی سه‌ڵه‌واتاواله ڕۆژهه‌ڵاتی سنه‌وه له ده‌ست پێشمه‌رگه ده‌ر بێنن و له به‌رزترین پنتی كه شوێنێكه به نێوی شیشه‌ڕێ جێگیر بن. شیشه‌ڕێ پنتێكه به به‌رزایی ٢٠٠٠میتر و زاڵه به سه‌ر به‌شێكی گه‌وره له شاری سنه و به شوێنێكی ستراتێژیكی ده‌ژمێردرێت.
پێشمه‌رگه‌كان به‌وه شوێنیان بردبوو كه سه‌ربازه‌كان ده‌یانوێت كه شیشه‌ڕێ دابڕ بكه‌ن به‌ڵام له‌وه ئه‌چوو كه به‌رانبه‌ر به‌م هه‌موو هێزه كه ڕژیم له هه‌ماانه‌وه هێنای بوو هێزی به‌رگیریان نه‌بوو.
كاك حه‌مه سه‌یار ئه‌ڵێت: كه هه‌ر ئه‌و ڕۆژه كاك شوان داوای لێ كردبوو كه تا ئه‌و جێگه‌یه كه بۆی ده‌كرێ له بنكه‌ی باخ میلییه‌وه پێشمه‌رگه بۆ سه‌ڵه‌واتاوا بنێرم. هه‌وا كه تاریك بوو ئێمه له گه ڵ چه‌ند ڕێنوێنێكا به ماشینێ ڕوێشتینه گه‌ڕه‌كی عه‌باساوا و بڕیار وا بوو كه باقی ڕێگاكه به پێ بڕۆین. جڵه‌وداره‌كان ئێمه‌یان به‌ره‌و كوچكه ڕه‌شه برد تا له‌وێنه‌وه خۆمان بگه‌ینینه به‌رزاییه‌كانی سه‌ڵه‌واتاوا. هه‌وا خه‌ریك بوو به‌ره‌به‌ره ڕۆشن ئه‌بوو كه گه‌یشتینه بان به‌رزاییه‌كانی كوچكه‌ڕه‌شه‌وه. كاتێك كه له‌وێنه‌وه به‌ره‌و سه‌ڵه‌واتاوا ده‌ڕوێشتین چه‌ندین جار چه‌ند سه‌گێكمان دی كه خه‌ریك خواردنی ته‌رمانێك بوون كه جلی كوردیان له به‌ر بوو.
پاشان له باخه‌كانی نایسه‌ره‌وه ڕه‌د بووین وخومان ئاڕاسته‌ی به‌رزاییه‌كانێ كرد كه زاڵ بوون به سه‌ر ده‌شتاییه‌كانێ كه به‌ره‌و دێگولان ده‌ڕواو سه‌ربازه‌كانی ئێرانی تێدانیشته‌جێ بووبوون.