رۆژی 2ی گولانی ساڵی 1395ی هەتاوی، ئەفسانە بایەزیدی، چالاکی خوێنکاری خەڵکی شاری بوکان لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستگیر کرا.
بە پێی هەواڵەکان، “ئەفسانە بایەزیدی” کچی “ئەبوبەکر” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی رژیمی ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
جێگەی ئاماژەیە کە ناوبراو لە ساڵی 1392ی هەتاوی دەستگیر کراوە و بە ماوەی دو ساڵ لە زینداندا ماوەتە و ساڵی 94ی هەتاویش لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە دەستگیر و ئەشکنجە کراوە و دواتر لەلایەن دادگاوە لەگەڵ براکەی بە ناوی “شاهو بایەزیدی” بە تومەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردیەکان و تەوهین بە رێبەری رژیمی ئیسلامی بە کەفالەتی 100 ملیۆن تمەن ئازاد و دواتر حوکمەکەی هەلپەسێرا و ئێستاش لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەستگیر کراوە و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە چارەنووسی نادیارە.