هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

هەرامان: دوو کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

تەنیا لە یەک رۆژدا کوڕێکی گەنج و پیاوێکی بە تەمەن لە پارێزگای کرماشان خۆیان هەڵواسی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

 

بە پێی ئەو هەواڵەی بۆ زاگرۆس پۆست نێردراوە رۆژی شەممە رێکەوتی 16/4/2016 جنازەی دوو کەس کە بە تەناف خۆیان هەلواسی و کۆتائیان بە ژیانی خۆیان هێنا.

 

یەکەمیان گەنجێکی تەمەن 23 ساڵە و  لە نزیک ئاوایی “فولادی” شاری جوانرۆ خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و ئەوی دیکەش پیاوێکی بەساڵاچووی خەڵکی گوندی “جوجار”ی سەر بە شاری” سەلاسی باوەجانی”یە کە دوانێوەڕۆی دوێنێ خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

 

بە پێی ئامارەکان کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هۆکاری زۆربه‌ی خۆکوژیەکانه له رۆژهەڵاتی کوردستان و له چه‌ند ساڵێ ڕابردوودا ئەم دیاردە به شێوه‌ی به‌رچاو له ناو بنەماڵەدا په‌ره‌ی سه‌ندووه.

جێگەی ئاماژەیە، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کان هیچ پلان‌و پرۆژه‌یه‌کیان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ و هه‌وڵی که‌مکردنه‌وه‌ی ئەم دیاردە نه‌خستووه‌ته ڕوو، بۆیه خۆکۆشتن وه‌ک قه‌یرانێکی جدی هه‌ڕه‌شه له ژیانی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات ده‌کات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …