چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2024

دوو چالاكی فەرهەنگیی لە ئەهواز ئێعدامكران

هاشم شەعبانی نژاد‌و هادی راشدی دوو هەڵسووڕاوی فەرهەنگیی عەرەب لە شاری رامشیری ئەهواز ئێعدامكران‌و سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن ئێعدامی ئەو دوو چالاكە رۆژی یەكشەممەی رابردوو ئەنجامدراوە‌و ئەمڕۆ بنەماڵەكانیان ئاگاداركراونەتەوە.

بە پێی هەواڵی كەمپێنی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی‌و مەدەنی، حوكمی ئێعدامی هاشم شەعبانی نژاد هادی راشدی دوو چالاكی بواری فەرهەنگیی لە شاری رامشیر لە لایەن لقی 32ی دیوانی باڵا تەئیدكراوە‌و هاوكات ئەم دوو كەسە ماوەیەك لەوەپێش لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئەهواز راپێچی شوێنێكی نادیار كرابوون.

رێكخراوی مافی مرۆڤی ئەهواز ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی رێبەندان بە دەركردنی راگەیاندنێك، لە سێدارەدانی هادی راشدی‌و هاشم شەعبانی نژاد كە لە دامەزرێنەرانی دامەزراوەی فەرهەنگیی ( گفتگو) بوون پشتڕاست كردەوە.

دادگای ئینقلابی شاری ئەهواز تاوانی ئەم دوو چالاكە فەرهەنگیە دژایەتی لەگەڵ خوا، پڕوپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامی‌و هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی راگەیاندووە.رێكخراوی مافی مرۆڤی ئەهواز سەرەڕای مەحكوومكردنی ئێعدامی ئەو دوو چالاكە فەرهەنگیە داوای لە ناوەندە نێونەتەوەییەكان، لایەنگرانی مافی مرۆڤ‌و كۆمەڵگەی جیهانی‌و مافی مرۆڤی نێونەتەوەیی كردووە كە بە دەركردنی راگەیاندنێك ئێعدامی بە كۆمەڵ‌و نهێنی كە لە چەند مانگی رابردوو لە ئەهواز دەستیپێكردووە مەحكووم بكەن.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.