لە شاری قوروە کچێکی تەمەن 14 ساڵە بە ناوی ” ئا.ع” خەڵکی ئاوایی قەڵا” کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا.
بە پێی هەواڵەکان رۆژی دووشەممە رێکەوتی 11/4/2016 لە ئاوایی قەڵای شاری قوروە لە پارێزگای کوردستان “ئا.ع” بۆ هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کۆتای بە ژیانی خۆیی هێنا.
جێگەی ئاماژەیە کە بە هۆی قەیرانی بێکاری، هەژاری، خومۆکی و ئالوودەبوون بە مادەسڕکەرەکانەوە لاوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەست دەدەنە خۆکوژی و تەنها لە ماوەی 20 رۆژی سەرەتای ئەم بەهارە لە پارێزگای ورمێ 4 لاو خۆیان کوشتەوە.