پاش ئەوەی كتێبی باسەكانی كۆنگرەی یەكی كۆمەڵە لەلایەن ساعد وەتەندوستو مەلەكە مستەفا سوڵتانی چاپ كرا، چەندین وتاری رەخنەیی لە سایتو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لەسەر ئەم كتێبە بڵاوكرایەوە.
كتێبەكە بە زمانی فارسیو لە ژێر ناوی (مباحپ “كنگرە اول كومەلە) بەشێوەیەك سنوردار بڵاوكراوەتەوەو بەشێوەی (pdf) لەئینترنێت بڵاوكراوەتەوە، باس لە موناقەشەو باسەكانی یەكەمین كۆنگرەی كۆمەڵە پێش روخانی رژیمی پاشایەتی لە پایزی ساڵی 1357ی هەتاویی دەكات.
پاش چاپی ئەم كتێبە چەندین وتار لە دژایەتیو مەوافەقەتی بڵاوبوونەوەی ئەم كتێبە لە سایتو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە.
لێرەدا ساعد وەتەندوست لە لێدوانێكدا بۆ رادیۆی ئینترنێتی رادیۆ رۆژهەڵات كورد تریبوناڵ لە شاری ستۆكهۆڵمی سوید، وەڵامی هەندێ لەو رەخنانە دەداتەوەو وردەكاریی چۆنیەتی بڵاوكردنەوەی كتێبەكە دەخاتەڕوو.