دوای سوونه‌وه و داشارینێکی مه‌ودادرێژ. دوای سیوحه‌وت ساڵ چاوه‌ڕوانی و مقۆمقۆی ترس له‌ڕاستی، که گۆیان ئه‌م دیکۆمێنته سوودی ئه‌وه‌ی نییه بڵاوبێته‌وه و خه‌ڵک بیبینێت. سه‌ره‌ڕای دووگیانیه‌کی ده‌ردهێنه‌ر، سهرنجام په‌رده‌ی ئه‌م ترسه ته‌قی. ئه‌مه‌ش هه‌رچه‌ند ده‌ورانی به‌سه‌رچوو، به‌ڵام وڵامێکه به‌زۆر ناڕاستی بۆ داشارینی.
هه‌رچه‌ند ئه‌م سه‌نه‌ده وه‌ک ئه‌رک و ڕه‌نجی کۆمه‌ڵێك که‌سه، که له خۆبردووانه کاریان کردووه و له‌پێناو باوه‌ڕێکی هاوبه‌شدا ماندووبوون دهێته ئه‌ژماردن. به‌ڵام ئه‌م قسه‌و باسه‌ی که له‌م کتێبه‌دا هاتووه مه‌ڕبووت به‌خه‌ڵک و به‌کۆمه‌ڵگای کوردستانه. هه‌روه‌ها پێوسیتی بهپرسوڕا به‌که‌س نییه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م سه‌نه‌ده. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌بوو ساڵی 1358 ئه‌م سه‌نه‌ده بڵاوبکرایهته.
ئه‌وه‌ی له ده‌ست پێکه‌ی ئه‌م کتێبه‌دا هاتووه، ئه‌وه‌ڵ ده‌ست پێکه‌ی قسه‌کان به له یه‌ک پرسینه‌وه و ڕه‌خنه له‌خۆ ده‌ست پێده‌کات، ئه‌ویش له‌سه‌ر شێوه‌ی کارکردن و خه‌باتی هاوبه‌شه. به‌شداربوانی کۆبوونه‌وه‌که‌ش تێکڕا وه‌ک یه‌ک خۆیان خۆیان ده‌ده‌نه بهرزهبری شه‌لاق. ئه‌مه‌ش حاڵه‌تی تووند‌و خۆ محاکه‌مه‌کردنی تێدایه و جۆری نهپوختی و ئیحساسی به‌رخورد به‌کێشه‌کان ده‌کرێت.
له‌وانه‌یه ئه‌مه وه‌ک ئیشکالی ئه‌م کتێبه خوێنه‌ر به‌رێته ئه‌و بواره هه‌ست به‌ماندووبوون و بێ هیوای بکا. به‌ڵام بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی ئه‌م کتێبه ده‌بێ حهسهلهو بوردباریت بیێت، تا ده‌گه‌یته ئه‌سڵی مه‌تڵه‌ب و حه‌قیقه‌تی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه ده‌رک ده‌کردرێت.
به‌بڕوای من جۆری ڕه‌خنه له‌خۆ و شێوه‌ی به‌یانی مهتڵهبهکان له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، بۆ کۆمه‌ڵێک ڕوناکبیر که بڕێکیان ده‌رکی سه‌ره‌تایی و کتێبیان له کۆمهڵگاههیه، ئه‌مه تا ئه‌ندازه‌یه‌ک که‌م ئه‌زموونی و بێتهجرهبهبوونی که‌سه‌کان له‌کاری عه‌مه‌لی ده‌رده‌خا. بۆیه‌ش وه‌ک هه‌رکارێکی سه‌ره‌تایی و تازهکار له‌گه‌ڵ کێشه‌کان ڕانه‌هاتوو دیارن. به‌ڵام به‌شی دووهه‌م و ئاخری ئه‌م کتێبه، به‌پێی شه‌رایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌م ئه‌وه بهخوێنهردهڵێت، که تێعدادێکی دیار له‌وکه‌سانه له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دان، چ ڕوانین و دیدێکان بووه و چۆنیش ڕوانیویانه‌ته کۆمه‌ڵگای ئێرانی ئه‌و سه‌رده‌م.
کۆنه پێشمه‌رگه‌و سیاسیه‌کانی وه‌ک ئێمه مانان، ئه‌وانه‌ی له ساڵی 1357 و 1358 و له درووست بوونی جهمعیهتهکانهوه به‌بزووتنه‌وه‌ی سیاسی کۆمه‌ڵه‌وه په‌یوه‌ست بوون، چ ئه‌وانه‌ی دووربوون، چ ئه‌وانه‌ی نیزک هه‌موو ئه‌وه‌یان له‌بیره که چ ڕه‌خنه‌و ڕه‌خنه له‌خۆیه له کۆمهڵهدابوو! کۆبوونه‌وه‌ی پازدهڕۆژه!!؟مانگانه. ئه‌مه‌ش بهمرووری رزهمان و له‌گه‌ڵ بلوغی سیاسی ڕێکخراوه‌که، ڕه‌واڵی دروستی خۆی په‌یداکرد و مانای ڕه‌خنه له‌خۆش جێگای خۆی په‌یداکرد.
به‌بڕوای من چاپی ئه‌م کتێبه له چه‌ند ڕووه‌وه جێگای سه‌رنج و تێڕامانه، که بۆچی تا ئێستا خودداری کراوه له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی؟ بۆچی ڕه‌هبه‌ری کۆمه‌ڵه و ئه‌و ده‌سته‌ی ده‌ستیان له‌م کارهدابووه خودداریان له‌م کاره‌کردووه؟! لێره‌دایه ئه‌مه جێگای سه‌رنجه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که بۆچی تا ئێستا ئه‌م سه‌نه‌ده شاردراوه‌ته‌وه؟ له‌حاڵێکدا ده‌بێ ئه‌و دیکۆمێنت و شتانه‌ی به‌خه‌ڵک و به‌چاره‌نووسی خه‌ڵک په‌یوه‌ندی هدیه و ده‌بێ لێی ئاگاداربن و بگاته ده‌ستیان. خه‌ڵک ئه‌وه بزانێ ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان بۆ ڕه‌هبه‌ری خه‌ڵک داناوه چۆن دواون و چیان گوتووه. کێشه‌کان له‌سه‌رچی بوون. ڕه‌خنه ئه‌ساسی و لێک تووڕه‌بوونه‌کان له‌سه‌رچی بوون.
ئه‌وه بۆ هه‌موو که‌س ڕوونه، که له تولی سی ساڵی ڕابردوودا دوو حیزب له کوردستانی ئێران بوون، که ته‌ئسیرگوزار و ساحه‌ب قسه بوون له شۆڕشی کوردستانی ئێران‌دا. ئه‌م دوو حیزبه، واتا حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و کۆمه‌ڵه، وه‌ک نوێنه‌ری دوو فکرو دوو ڕوانین بۆ داهاتووی بزووتنه‌وه‌که قسه‌یان کردووه. شهرتووشرووتی خۆیان بووه. هه‌رکام له‌م حیزبانه‌ش خاوه‌نی دنیایه‌ک دیکۆمێنت و بابه‌تی مێژووی هه‌ستیارن، که هی ئه‌م شۆڕش و بزووتنه‌وه‌یه‌یه. ئه‌وانه‌ش مڵکی شه‌خسی و ماڵی هیچ تاکێکی ئه‌م حیزب و ئه‌و حیزب نین. هه‌موو سه‌نه‌دو مه‌دره‌ک و باته شاراوه و ئاشکراکان، به‌خه‌ڵک مه‌ڕبووته و ده‌بێ خه‌ڵک بیان بینێت و خه‌ڵکیش قه‌زاوه‌تیان له‌سه‌ربکات.
وه‌ک نمونه‌یه‌کی مێژووی. ئه‌ی ئه‌وه نییه ئێساش دوای نزیکه‌ی په‌نجا ساڵ له‌ناو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کێشه، که ئه‌حمه‌د تۆفیق چۆن کوژرا؟ کێشه له‌سه‌ر کوژرانی ڕههبهرو شۆڕشگێڕانی ساڵه‌کانی 1346147هه‌رماوه و ده‌گوترێته‌وه. کێشه له‌سه‌ر کوژران و تیاچوونی فوئادی مسته‌فا سوڵتانی دوای چه‌ند کتێب و دیان وتوێژ هێشتا ههرلێڵه. کێشه له‌سه‌ر ناڕوونی مێژوو گێڕانه‌وه‌ی کادری حیزبه‌کان و خه‌تاباری یه‌کتر لهسهرڕاستی و ناڕاستی مه‌سه‌له گرنگه‌کان، تادێت تووڕه‌بوون و قین ده‌خوڵقێنێت. که‌وایه ده‌بێ هه‌موو سه‌نه‌د و بابه‌تێکی پێوه‌ندیدار به‌شۆڕشی کوردستان و به‌کێشه حیزبه‌کان، بگاته ده‌ست خه‌ڵک و خه‌ڵک بیبنن و ئه‌وانیش وه‌ک هه‌موو کادرو ڕه‌هبه‌ری حیزبه‌کان ده‌خاله‌تیان بێت. ئه‌وه‌یه شۆڕشی ئێمه خاوێن ده‌کاته‌وه. ئه‌وه‌یه ده‌غه‌ڵکاری و خۆفرۆشی و دۆڕان و درۆزن و ڕاستی و براوه‌کان ده‌سه‌ڵمێنێت.
ئه‌م کێتبه هه‌ر که‌مووکوڕییه‌کی بێت ئه‌وه به‌خوێنه ده‌ڵێ، ڕاستگۆیی و خۆته‌رخانکردن و له‌خزمه‌ت کۆمهلگادابوون کێن و چهکهسانێک بوون. کێ بنه‌ماڵه‌ی پاراستووه؟ کێ چۆته شه‌ڕی گهرایشهکان و هه‌وڵی بۆعهداڵهت و هوشیاری و به‌خه‌به‌رهاتنی کۆمهڵگاداوه. ئه‌م کتێبه هه‌ر که‌مووکوڕییه‌کی بێت، به‌ڵام وڵامێکه به‌وانه‌ی پییانوابوو کۆمه‌ڵه هیچ قسه‌ی نه‌بووه. کۆمه‌ڵێک که‌سی دواکه‌وتووی بیر قه‌تیس له بواری زانست و بیرکردنه‌وه‌دا، لاسایی که‌ره‌وه له خه‌ڵکی دێهات بوون و دوای قسه‌ی رۆژ که‌وتن!
ئه‌وه‌ی له‌م کتێبه‌دا و له قسه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، ته‌نیا ڕه‌خنه له‌خۆ بۆ سووککردن و خۆ سوککردن نییه. ڕه‌خنه له‌وه‌نییه کێ درۆزن بووه. کێ خه‌یانه‌تی کردووه. له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌ره‌ڕای تووڕه‌یی و ڕه‌خنه تووند، به‌ڵام ڕۆحی لێبووردن و لێک تێگه‌یشتن ده‌بیندرێ. هه‌روه‌ک بۆ سه‌عیدی یهزیدان و هاوڕێکانی بوو.
ئه‌مه‌ش کورتهیهکهی ده‌ست چین له کۆبونه‌وه‌که و قسه‌کانی کاک فوئادی مسته‌فا سوڵتانی،له لاپه‌ڕه‌ی 422 تا 427 ی ئه‌م کتێبه‌دا. که ئه‌وه‌ش مه‌وردی په‌سندی هه‌موو کادره‌کانی به‌شداری ئه‌م کۆنگره‌یه بووه.
1″، پێویست ناکا وه‌ک سه‌ردمه‌ی سه‌رکوتی پۆلیسی خۆمان بشارینه‌وه. به‌ڵکو ده‌بێ به‌دوای ڕێگای ماناسبدابین بۆ وه‌زعی ئێستای شۆڕش. باوه‌ڕ به‌خه‌ڵک و کاری موشته‌ره‌کی ڕێکخراوه‌یی. 2، کادره‌کان بڕۆنه ناوخه‌ڵک و به‌شداری ڕاپه‌ڕین بکه‌ین. 3، کاری یه‌کگرتووی سیاسی وه‌ک جه‌معێکی یه‌کگرتوو بۆ داهاتوو.4، چوونه دێهاته‌کان بۆ ڕێکخستن و هوشیاری خه‌ڵکی ئاواییه‌کان و فه‌راهه‌مکردنی ئیمکانی مهناسب بۆ مه‌خفی بوونی مه‌بادا. 5، ته‌واوی ئه‌ندامانی ئێستا ده‌بێ کاری دایمی و حیرفه‌ی بگرنه‌پێش. 6، ته‌وه‌جوه به‌شۆڕشی کرێکارانی ئێران و دۆستی له‌گه‌ڵ چه‌په‌کانی ئێران و ناساندی کوردستان پێیان. 7، هه‌وڵدان بۆ ڕێکخستنی بزووتنه‌وه‌ی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش له کوردستان. 8، ڕۆیشتنی شا له‌ئێران حه‌تیمیه. 9، بزووتنه‌وه‌ی جووتیاران و ئیحتیماڵی شۆڕشی جووتیاری بۆ مه‌سه‌له‌ی زه‌وی ئیمکانی زۆره سه‌رهه‌ڵدات. شۆڕشی شاره‌کان و وه‌زیفه‌ی ئێمه. 10، پێکهێنانی ده‌سته‌ی ڕێکخستنی شاره‌کان و کومیته‌یه‌کی مهستهقیل بۆ ئه‌مکاره.11، خۆمان بۆهاتنه سه‌رکاری ده‌وڵه‌تێکی دیکتاتۆرو دواکه‌وتوو له ئێران ئاماده بکه‌ین. 12، ده‌خاله‌ت له بزووتنه‌وه مه‌ده‌نی و شۆڕشگێڕیه‌کان. 13، شۆڕشی چه‌کداری و خۆ ئاماده‌کردن بۆ دوای ڕوخانی شا و ئیحتیمالی بهوجودهاتنی هه‌رجومه‌رج له‌وڵاتدا. 14، به‌رخورد بهئهحزاب و دۆستی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه چه‌په سه‌راسه‌ریه‌کان. 15، کاری مهشهخهس له کوردستان. 16، ده‌ست خستنی ئه‌سڵه‌حه و بیرکردنه‌وه له‌به‌رنامه‌ی نیزمایمان. 17، کاری نهێنی و عه‌له‌نی له‌شارو دێ. 18، کاری ڕاگه‌یاندو دانی ئیتلاعیه و ته‌بلیغی مهنهزهم. 19، دیاریکردنی ڕه‌هبه‌ری کۆمه‌ڵه بۆ ئیداره‌ی کاری کۆمه‌ڵه. 20، نابێ کۆمه‌ڵه خۆی به‌کاری سه‌راسه‌ریه‌وه سه‌رقاڵ بکاو کوردستان پشت گوێ بخا.
ئهیشکالی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه، که ده‌بوو ئه‌مانه وه‌ک سه‌نه‌دی کۆنگره خاڵبه‌ندی بکرایه‌ت و وه‌ک به‌رنامه‌یه‌کی دیاریکراوبوایهت. به‌داخه‌وه له‌به‌ر که‌مته‌رخه‌می و بێئه‌زموونی نه‌کراون به‌قه‌راری ڕه‌سمی ڕێکخراویی و نه‌چۆته سه‌رکاغه‌ز. ئه‌وه ئیرادێتکه به‌م کۆبوونه‌وه و به‌که‌م ته‌رخه‌می خۆدی کاک فوئاد مه‌ڕبووته، که ده‌بوو قسه‌کانی خاڵ به‌ندی و موشهخهستر له به‌رده‌م کۆبوونه‌وه‌که دانایه‌ت وه‌ک بڕیاری کۆنگره.
ئه‌وه‌نده‌ی من گوێم لێبووه له مه‌وردی کۆنگره‌ی یه‌کی کۆمه‌ڵه، دایم ڕه‌خنه له‌وه‌بووه که ئه‌م کۆبوونه‌وه کاری ڕه‌خنه له‌یه‌کتربوو به‌جێگای کاری موسبه‌ت. به‌ڵام له‌ڕاستیدا ڕه‌خنه و به‌خۆداچوونه‌وه بوو کۆمه‌ڵه‌ی خوڵقاند‌و خه‌ڵک باوه‌ڕی بهکادرو پێشمه‌رگه‌و لایه‌نگرانی کرد. هه‌روه‌هاش کاتێک ڕه‌خنه و لێپرسینه‌وه‌ی جیدی له کۆمه‌ڵه‌دا نه‌ما و که‌س له‌که‌سی نه‌پرسی؟! ئه‌وا ده‌بینین ئیدی فه‌سادی سیاسی و هه‌لپه‌ره‌ستی جێگای بۆخۆش ده‌بێ و ده‌غه‌ڵکاری جێگای کاری موفید و یه‌ک بوون ده‌گرێت.
ئه‌وه‌ی ڕۆژێک خزمه‌تی به‌م ڕهووتهکردووه وه‌ک به‌ره‌ی چه‌پ له کوردستان، به‌بێ تووڕه‌بوون و به‌دوور له ده‌مارگرژی شه‌خسی و سیاسی، ورد و به‌سه‌رنجه‌وه سه‌یری مێژووی وێران بوونی کۆمه‌ڵه بکه‌ین. وه‌ک شاردنه‌وه‌ی دیکۆمێنتی کۆنگره‌ی یه‌کی کۆمه‌ڵه؟ له‌وه‌به‌دواوه ده‌بینین ڕێگا خۆش ده‌بێ تا کۆنگره‌ی دووی کۆمه‌ڵه پشت له‌ڕابردوی کۆمه‌ڵه ده‌کات. هاتنی سه‌هه‌ند. مارکسزیمی شۆڕشگێڕ. حیزبی کومونیستی ئێران. درووست بوونی کومونیزمی کرێکاری و شۆڕش له ئوروپا. ده‌ست هه‌ڵگرتن له شۆڕشی کوردستان له ژێر ناوی شۆڕشی کرێکاری. درووست بوونی حیزبی کۆمه‌ڵه‌ی عه‌بدوڵا موهته‌دی. کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و ئه‌نواعی ناوی تر. چه‌ندین تاقمی به‌ناو کومونیزمی کرێکاری له کۆنه کۆمه‌ڵه‌ییه‌کان په‌یداده‌بن. ڕێگا خۆشده‌بێ بۆ سه‌لاحی موهته‌دی، تا بۆ مه‌به‌ستی شه‌خسی و به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌یی وه‌ک پیشه‌ی کۆن و نوێی، دوای سی ساڵ تۆڵه‌ی کۆنگره‌ی یه‌کی کۆمه‌ڵه له فوئادی مستهفاسوڵتانی ده‌کاته‌وه و لای پارتی دیموکڕاتی کوردستانی ئێراق تۆمه‌تباری ده‌کا، تا له‌م سۆنگه‌وه ڕابردووی خۆی داپۆشی و دوای له کارکه‌وتنی جه‌لال تاڵه‌بانی، له‌ماڵی بارزانی نانی ده‌ست که‌وێت.
پێموایه باسه‌کانی کۆنگره‌ی یه‌ک وه‌ک هه‌موو بابه‌ته مێژوویه‌کان خۆیان قسه ده‌که‌ن. نهێنیه کفن کراوه‌کان ئاشکراده‌بن. ئاشکرابوو که بۆچی ئه‌م سه‌نه‌ده دراوه به‌خه‌ڵکی بێگانه‌وه؟ به‌ڵام له کادر و هێزی کۆمه‌ڵه شاردراوه‌ته‌وه!؟ بۆیه‌ش ئه‌وه‌ی له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م سه‌نه‌ده نیگه‌رانه، ئه‌وه ئه‌وانه‌ن له‌واقیعدا له‌ڕاستی و حه‌قیقه‌تی مێژوو نیگه‌رانن.