بنەماڵەی خوێندکارێکی کورد بە ناوی “وەفا ئازەر بار” خەڵکی شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمەوە هەرەشەیان لێکراوە کە دەبێ کوڕەکەیان رازیی بکەن هاوکاری ئەو هێزانە بکات.
بە پێی هەواڵەکان، پێشتر “وەفا ئازەر بار” رۆژی 14ی خاکەلێوەی ساڵی 1395ی هەتاوی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانی رژیمەوە دەستگیر و دواتر بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانلەلایەن دادگای ئینقلابەوە سزای چوار مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
هەرچەن دادگا حوکمی ئەو خوێندکارە کوردەی داوە، بەڵام ئیتلاعات گوشاری خستوەتە سەر بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئەوەی هاوکاری ئیدارەی ئیتلاعات بکات.