شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

حدكا: قسەكانی خالیدی عەزیزی دڵنیایی دەداتە كۆماری ئیسلامی

كۆمسیۆنی راگەیاندنی حیزبی دیموكراتی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا وەڵامی چەند لێدوانێكی خالیدی عەزیزی سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستان دەداتەوە.

لەو راگەیەنراوەدا كە لە رۆژنامەی “كوردستان” ژمارە 674 بڵاوكراوەتەوە هاوکات ئاماژەی بەوە کردووە، کە میدیا فارسی زمانەکان سەبارەت بە پەیامی نەورۆزیی مستەفا هیجری سكرتێری حدكا نیگەرانیی خۆیان بۆ دابەشبوونی خاکی ئێران دەربڕیوە و ئەو هەڵوێستەشیان لەلا چاوەڕوان کراو بووە.
ڕاگەیاندنی حدکا لەو وڵامدانەوەیەدا بە وتەکانی سکرتێری گشتیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، نووسیویەتی کە “هیوادارین وتەکانی کاک خالید عەزیزی بیروبۆچوونی حیزبەکەی نەبێت” چونکە ئەگەر بەرپرسیارەتیی سیاسیی لە ئەستۆ نەبوایە، جێگەی نیگەرانی نەدەبوو”.

ڕوونکردنەوەی حدکا بۆ وڵامدانەوە بە وتەکانی خالید عەزیزی سکرتێری “حدک”ـە لە ڕێکەوتی ٢٥ی مارسی ٢٠١٦ی زایینیدا کە لە ناوەندی هەواڵدەریی ڕۆژی کورد بڵاو بۆوە، ڕایگەیاندبوو: “هێزی پێشمەرگەی هەموو حیزبە کوردییەکان ناتوانن گوندێک ڕزگار بکەن”.

عەزیزی س لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە: “لەهەموو قسە دژبەیەكانە، دەكرێ لەخوێندنەوەی ئەو قسانە لانیكەم دوو پەیام هەڵێنجرێ، كە هیوادارین مەبەستی كاك خالید ئەوە نەبووبێ. ئا: رێژیمی كۆماری ئیسلامی نیگەران نەبێ، چوونكە: “بەو پەرش‌و بڵاوییەی كە ئێستا لەنێو حیزبە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان هەیە، خەباتی چەكداری سەركەوتوو نابێ‌و، لەو دۆخەی ئێستا نەتانەت ئەگەر بتوانین گوندێكیش رزگار بكەین، زۆر ئەستەمە بتوانین رایبگرین‌و ئیدارەی بكەین”. بەوشێوەیە سەرەڕای پێداهەڵكوتنەكانی پێشوو بە پێشمەرگە، هێڵێكی بەتاڵبوونیان بەسەردا دێنێ، چوونكە بە بۆچووین بەڕێزیان ئەو شێوە خەباتە (خەباتی چەكداریی) سەركەوتوو نابێت”.

راگەیاندنەكەی حدكا بەردەوام دەبێت پەیامی دووەم لە هەڵێنجانی وتەكانی خالیدی عەزیزی بەم شێوەیە باس دەكات: ” ب. پەیامێكیش بۆ خەڵكی كوردستانە بەو واتایە كە مادام خەباتی چەكداری سەركەوتوو نابێ، سەری خۆتان بەردەنەوە‌و گوێڕایەڵی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی‌و رێنوێنییەكانی رێبەری موسڵمانانی جیهان (وەلی فەقیە) بن‌و هێندە خۆتان ماندوو مەكەن”.

مستەفا هیجری سکرتێری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامی نەورۆزیی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاویدا لە نزیک ناوچە سنوورییەکان، باسی لە ناردنەوەی هێزی پێشمەرگەی حیزبەکەی بۆ پەیوەندی گرتن و کاری سیاسی لەگەڵ خەلكی کوردستاندا کرد.
سکرتێری حدکا رایگەیاندبوو، لە ئەگەری ئەودا کە هێزەکانیان لەلایەن رژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە هێرشیان بکرێتەوە سەر، وەکوو مافێکی ڕەوا وڵامی هێزەکانی ڕژیم ئەدەنەوە.
بەدوای ئەوەشدا سکرتێری گشتیی حدک لە ڕێکەوتی ٢٨ی مارسدا لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی کوردستان٢٤ لە پەیوەندی لەگەڵ وتەکانی چنەد ڕۆژ پێشتریدا لە سمیناری پاریس، ئەوەشی خستە ڕوو “ئەگەر هەموو هێزە کوردییەکان بتوانن گوندێکیش ڕزگار بکەن، ناتوانن بەڕێوەی ببەن”.

وێنەی دەقی راگەیەنراوەكەی حدكا:

673.indd

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …