بەیانی ئەمرۆ یەكشەممە پەنابەرێكی كوردی رۆژهەڵات لە كەمپی پەنابەران لە وڵاتی دانمارك هەوڵی خۆكوشتنی داو، ئێستا لە ژێر چاودێریی پزیشكیدایە.
پەیامنێری زاگرۆسپۆست لە دانماركەوە، ئەمرۆ 15ی خاكەلێوە، پەنابەرێكی كورد خەڵكی سەردەشت بەناوی بێهزاد تەقی پور، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە كەمتەرخەمی ئیدارەی پەنابەرانی دانمارك، لەكەمپی “هادرسلیڤ” بە بە بڕینی جەستەی خۆی بە مەقەست، هەوڵی خۆكوشتنی دا.
بەدوای ئەوە جەستەی خوێناویی ئەو پەنابەرە لەلایەن ئامبوڵانسە (كە پاش نزیكەی زیاتر لە نیو كاتژمێر گەیشتە شوێنی رووداوەكە) برایە نەخۆشخانەو تا گەیشتنی ئەم هەواڵە ناوبراو چارەسەری پزیشكی بۆ دەكرێتو لەژیاندا ماوە.