شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

هیجری: بریاری خەباتی چەکدارییمان دژی رژیمی ئیسلامی ئێران نەداوە

“مستەفا هیجری”سەرۆكی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، ڕایدەگەیەنێت: بڕیاری خەباتی چەکدارییان لە دژی رژیمی ئیسلامی ئێران نەداوە و لەبەر پاراستنی بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان ئەوە ناكەین. هەروەها وتوویەتی ئێران ئەوەندەی بۆی بکرێ دژایەتی سەربەخۆی كوردستان دەكات.

 

مستەفا هیجری”سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی خەباتی چەکداری لە لێدوانێکدا کە بۆ سایتی “باسنیوز”ی کردوە دەڵێت: لە یەکەم رۆژەوە کە بریارماندا خەباتی چەکداری رابگرین، خەباتی چەکداریمان رەت نەکردوەتەوە و بەڵکوو وەکوو شێوەیەک لە خەبات بۆ بە دەستهێنانی مافەکانمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە کاری دێنین و ئێستا بە هۆی هەل‌ومەرجی سیاسی و هاتنە پێشەوەی بارودۆخی دیکە لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کێشە بۆ هەرێمی کوردستان دروست نەکات، بەشێوەیەکی جیدی خەباتی چەکداریمان ڕاگرتووە.

 

هەروەها توویەتی کە بە هۆی هەل‌ومەرجی ناوچەکە حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بەو ئاکامە گەیشتوە کە هێزە پێشمەرگە بنێرێتەوە بۆ ناوخۆ و و ئەو هێزانە تەنها ئەرکیان ئەوەیە کە تێکەل بە خەڵکی خۆیان بن و پەڕە بدەن بە ئامانجە سیاسیەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و ئەگەر هێرش نەکرێتە سەرمان ئێمە نامانەوێت شەڕی چەکدارییان لەگەڵ بکەین و بێگومان ئەگەر هێرش بکرێتە سەرمان ئەوا بە دڵنیاییەوە بەپەرچییان دەدینەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …