وڵاتانی ئەمریکا و رووسیە سەبارەت بە نەمانی بەشار ئەسەد” لە دەسڵات و رۆئیشتن بۆ وڵاتی سێهەم رێکەوتون.
بە پێی هەواڵەکان، جان کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە چارەنووسی بەشار ئەسەد لەگەڵ وڵاتی رووسیە کۆبوەتەوە و قسەیان لێکردوە و بە وڵاتانی عەرەبیان راگەیاندوە کە واشنگتۆن و موسکو سەبارەت بە چارەنووسی پروسەی سیاسی لە وڵاتی سوریە گەیشتونەتە لێکتێگەیشتن و رێکەوتن و یەکێک لە تەوەرەی وتووێژەکانیان رۆئیشتنی بەشار ئەسەد”ە بۆ وڵاتی سێهەم، بەڵام کاتی رۆئیشتنی نادیارە و مەوداێکیان دیاری نەکردوە بۆ ئەو مەبەستە.