بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە ئاوایی “ئەحمەدئاوا” ی شاری سەقز کرێکارێکی کورد گیانی لە دەستدا.
بە پێی هەواڵەکان شەوی رابردوو رێکەوتی 30/3/2016 بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە شوێنی مەرومالاتی ئاوایی ئەحمەدئاوای شاری سەقز کرێکارێک گیانی لە دەستدا.
جێگەی ئاماژەیە دەوترێت کە ئاگرەکە لەلایەن کەس یان کەسانی نەناسراوەوە ئەنجام دراوە و تا ئێستا بکەرانی ئەو کردەوە دەستگیر نەکراون.