بڕیارە رۆژی 16ی مانگی ئەپریل دووەمین سمیناری رۆژهەڵات “پرس، راڤە، رێگا” لە زانكۆی گوتەی شاری فرانكفۆرتی ئاڵمان بەرێوەبچێت.
لیژنەی بەڕێوەبەری سیمینارەكە لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ زاگرۆسپۆست نێردراوە چاوەڕوانە “که بەشداری سەرجەم لایەنەکان و رووناکبیران و چالاکانی سیاسی لەم سێمینارەدا ببێته هەوێنی گۆتارێکی کارا لەم قۆناغه هەستیار و پڕ ئاڵۆزهدا و رەوتی دیالۆگ و رەخنەی بنیاتنهر لە ئاستێکی کاریگەردا پەرە پێ بدات”.
دەقی راگەیەنراوەكە:
سمیناری رۆژهەڵات “پرس ،راڤە ،رێگا ۲”
لە هەلوو مەرجێکدا کە سەرجەم رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێی ناوەتە قۆناغێکی زۆر هەستیار و چارەنووسسازەۆە و دەڕوات تا سیمایەکی نوێ بە خۆیهوه بگرێت ، گەلی کورد و ئەحزابی کوردستانیش راستەوخۆ تێکەڵاوی ئەم قۆناغەن و لە هەوڵی ئەوەدان ببنە فاکتەرێکی سەرەکی لە گۆڕانکارییهکاندا، یەکێک لە فاکتەرەکان کە دەستی باڵای لەم ئاڵۆزیانەدا ههیه و هەوڵی جیددی دەدات بۆ بەدەستخستنی بەرژەوەندی و زیاترکردنی پاوان، جمهوری ئیسلامی ئێرانە که پارچهیهک له نیشتمانهکهشمان له ژێر دهستهڵاتی ئهم رژیمهدایه. گەلی کورد و ئەحزابی رۆژهەڵاتی کوردستان هەر کامە و بە پێی توانا و ئیمکان و باوەڕی خۆی لە مەیداندا هەن و تێکۆشان دەکەن، بەڵام هەستیاری قۆناغەکە وادەکات، گەلەکەمان به گشتی و بژارده و چالاکانی سیاسی، مهدهنی و رووناکبیری به تایبهتی لە خۆرههڵاتی کوردستان جارێکی تر هەموو پرسیارەکان بێننه ئاراوه و بەرپرسیارییەتییەکان تاوتوێ بکهن و زیاتر و جدیتر له رابردوو خۆیان ئەرکدار بکهن. لەم رێڕەوەدا لێژنەی بەرێوەبەری سمیناری “رۆژهەلاتی کوردستان، پرس، راڤە، رێگا ۲” بانگهێشتنی سەرجەم حیزبهکانی خۆرههڵاتی کوردستان و رۆشنبیران و بیرمەندانی چالاک دەکات هەتا لە دەوری یەک کۆبینەوە و راشکاوانه ئاڵ و گۆڕی بیرورا بکهین و پرسیارهکانی یهکتر وڵام بدهینهوه. تەوەری سێمیناری یەک رۆژەئ ئەمجارەمان کە لە پینج پانێل پێک دێ و تایبەته به تاۆتوێکردنی “خەسارناسی و دیاردە ناسی بزووتنهوهی نەتەوەیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان” .
لێژنەی بەڕێوەبەر چاوهڕوانە که بەشداری سەرجەم لایەنەکان و رووناکبیران و چالاکانی سیاسی لەم سێمینارەدا ببێته هەوێنی گۆتارێکی کارا لەم قۆناغه هەستیار و پڕ ئاڵۆزهدا و رەوتی دیالۆگ و رەخنەی بنیاتنهر لە ئاستێکی کاریگەردا پەرە پێ بدات.
شایانی باسه که سمینارهکه له رۆژی شەممە رێکهوتی 16/4/2016 لە کاژێر ۱٠ تا ۱۸ له زانکۆی گوتهی شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان بهڕێوه دهچێت.
لیژنەی بەرێوەبەری “سێمیناری
رۆژهەلاتی کوردستان،پرس،راڤە،رێگا 2
……………………..،…………………….
ئیمەیل:
Seminiarrojhellat@gmail.com
ژمارە تەلفۆن:
004917622957533
Jahangir Weriani
Mar 29th, 3:56pm
ئادرەس
Merton str.26-28
60325 Frankfurt am Main