كۆڵبەرێكی كورد بە ناوی “عەبدول، خەڵكی “ئەنجێنە”ی سەر بە شاری بانە لە كاتی پەڕینەوە لە ئاوی چەمی چۆمان کەوتە ناو ئاوەکە و گیانی لە دەدستداوە.
بە پێی هەواڵەکان رۆژی 7ی خاکەلێوەی ساڵی 1395ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “عەبدول” خەڵکی دەوروبەری شاری بانە کەوتە ناو ئاوی چۆمانەوە و بەو هۆیەوە گیانی لە دەستدا.
بە پێی سەرچاوە هەواڵیەکان، گەران بە دوای تەرمەکەی تا ئێستاس بێ هوودە بوە و ئاو تەرمەکەی لەگەڵ خۆیی بردوە و تا ئێستاش تەرمەکەی نەدوزراوەتەوە
جێگەی ئاماژەیە کە دۆخی کۆڵبەران لە رۆژهەڵاتی کوردستان زۆر نالەبارە و رۆژانە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی رژیمی ئیسلامییەوە تەقیان لێدەکرێت و دەکرێنە ئامانج.