شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

ئەسەد: فیدراڵیەتی کورد خەونە

بەشار ئەسە دەڵێت: فیدراڵیەتی کوردستانی رۆژئاوا، خەونە وهیج بەهایەکی نییە.

“بەشار ئەسەد”  لەبەردەم ژمارەیەك بەشداربوانی دیداری “گردبونەوەی عەرەبی‌و ئیسلامی بۆ پاڵپشتی بژاردەی بەرگری” وتی بەشار ئەسە دەڵێت: فیدراڵیەتی کوردستانی رۆژئاوا، خەونە وهیج بەهایەکی نییە و بەرگری لە دنکە خۆلێکی خاکی سوریە دەکەین ئەوە مولکی گەلی سوریەیە .

 

لە بەشێکی دیکە وتەکانیدا دەڵێت: دوای شكستی دەرەكی كە سوریەی كردەوەتە ئامانج، ویلایەتە یەكگرتوەكان‌ی ئەمریکا و هاوپەیمانەكانی دەیانەوێت پرسی كورد وەک کارتێکی گۆشار بۆ سەر ئێمە بەكاربێنن. بەلام سەرناكەون”، ئاماژەی بەوەشكردوە” ئەو ناوچەیەی كە فیدراڵیەتی تێدا راگەیەندراوە، ژمارەی هاوڵاتیانی كورد تەنها 23%ە.

 

جێگەی ئاماژەیە تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکانی کور لە رۆژئاوای کوردستان کاردانەوەیان نەبوە بەرانبەر بەم وتانەی “بەشار ئەسەد” و هیچ راگەیندراوێکی سەر بە “یەپەگە و یە پە ژە” باسی ئەم پرسەی نەکردوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …