دوای ئەوەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک سنووری رۆژهەڵاتی کوردستان جەژنی نەورۆزی گرت و بە فەرمی رایگەیاند کە خەباتی چەکداری دەست پێدەکاتەوە، “خالید عەزیزی” سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە سمینارێک لە پاریس وتی: کورد ناتوانێ رژیمی ئیسلامی ئێران بروخێنێت.
ئێوارەی دوێکە رێکەوتی 25/3/2016 لە ئۆفیسی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس، سمینارێک بۆ خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) بەرێوە چوو، کە تیایدا ژمارەیەک لە کوردەکانی نیشتەجێی فەڕەنسا ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
خالید عزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد “پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان پەراوێز خراوە و ئێمە ئیعتراف بەو مەسەلەیە دەکەین و هۆکارەکانیش زۆرن بۆ ئەو پرسە.
ناوبراو تی هەموو هەوڵ و تێکۆشانی ئێمە ئەوەیە رژیمی ئیسلامی نەمێنێ و حکومەتێکی دیموکراتیک لە تاران بێتە سەر کار، بەڵام ئەگەر بڵێین حکومەتی تاران بە ئێمە ناڕووخێ گوناهمان نەکردووە، کورد خاوەنی ئەو هێزە نییە کە حکوومەت برووخێنێ. لە دەسەڵاتی سیاسی و ئابووریدا کورد هەمیشە پەراوێز خراوە.”
“عەزیزی” لە درێژەدا وتیشی هەتا کۆماری ئیسلامی نەرووخێ هیچ شتێک لە ئێران چارەسەر نابێ، بەڵام رژیمی ئیسلامی بە ئێمە ناروخێ و سیاسەتی ئێمە هەوڵدانە بۆ نەمانی ئەو رژیمە و هەوڵدانە بۆ خەباتی مەدەنی، فەرهەنگی، تێکۆشانی ژینگە پارێزی و خەباتی لاوان و ژنان و خوێندکاران تەنانەت بۆنەکانی نەورۆز وەک دەرفەت سوودیان لێوەر بگرین کە خەڵکێکی زۆر لەو شێوە خەباتەدا بەشدار بن و خەڵک دەبێت هەلەکان بقوزنەوە و کەلک لە هەلبژاردەکان وەربگرن.
هەروەها رخنەشی لە حیزبەکانی رۆژهەڵات گرت کە ئامادە نین لە بەرەێکدا کۆببنەوە و دەڵێت حیزبەکانی رۆژهەڵات لەوەدا سەرکەوتوو نەبون کە خەباتی مەدەنی نوێ بە دروستی پناسە بکەن و ….