شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

قەرەیلان: دوژمنایەتی تورکیە بەرەدەوام بێت، تورکیە دابەش دەکەین

مورات قرەیلان”  لە مەراسمێکی تایبەتی گەریلاکانی “پ کە کە” وتی: ئەگەر دەوڵەتی تورکیە بەردەوام بێت لەسەر گۆشەگیرکردنی ئوجالان و دژایەتی کورد بکات، ئەوان تورکیە دابەش دەکەین.

پارتی کرێکارانی کوردستان “پ کە کە” رایدەگەێنێت دەیانەوێت لە رێگەی ئاشتییەوە کێشەکانیان لەگەڵ وڵاتی تورکیە چارەسەر بکەن و ئەگەر دەرفەتێک بۆ ئازادکردنی ئوجالان و رۆڵبینینی ئەو لەبەرچاو بگیردرێت ئەوا جارێکی دیکە، قۆناغی ئاشتی و ئاگربەست دەست پێدەکاتەوە و ئێمە ئاگر بەست رادەگەێنین، جگە لەوە ئێمە بە هیچ شێوە ناکەوینە ژێر دەستی دەوڵەتی تورکیەوە.

 

قەرەیلان هەروەها وتیشی ئەم نەورۆزە دەکەین بە نەورۆزی سەرکەوتن و چارەسەری پرسی کورد و وتیشی ئێمە هەمیشە دەرگامان بۆ ئاشتی ئاوەڵایە و ئەگەر دەرفەتێک بۆ ئازادکردنی ئۆجەلان و رۆڵبینینی لە چارەسەردا پێبدرێت، قۆناخێکی نوێی ئاشتی دەستپێدەکات.

 

جێگەی ئاماژەیە ناوبراو وتیشی تاکو ئێستا هیچ گەریلایەک لە شەڕی ناوشارەکاندا بەشداری نەکردوە و ئەو کەسانەی شەهید بوون شارۆمەندی ئاسایی بون و هەروەها وتیشی: گەلی کورد خەریکە بە مافەکانی خۆیی دەگات، ئەگەر دوژمنایەتی گەلی کورد لەلایەن تورکیاوە بەردەوام بێت، ئەوا جیابوونەوە هەڵدەبژێرین. پەیامی کوردان تاوەكو نەورۆز پێکەوەیی بوو، ئەگەر رێزی ئەمە نەگرن ئەوا بێگومان تورکیا دابەشدەبێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …