وەزیری بەرگری ئەمریکا وتی وڵاتەکەی بەرەنگاری پێنج وڵات ” ئێران، کورەی باکوور، رووسیە، چین و تیرۆر” کە هەرەشەی ستراتیژین دەبێتەوە و ئەمەش لە تەوەری سەرەکی بودجە و پلاندانی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2017 بە روونی رەنگ دەداتەوە.
“ئاشتۆن كارتر” له وتارێكدا له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، به‌به‌شداری به‌رپرسه باڵاكانی به‌رگری وڵاتی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و پێنج زێدەی یەک كرد و، به‌ڕێككه‌وتنێكی باشی دانا بۆ ڕێگه‌گرتن له‌وه‌ی ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست بهێنێت.
لە درێژەدا “ئاشتۆن کارتر” بپێداگری له‌وه‌شكرد كه پێویسته له‌ناوچه‌كه‌دا ڕێگه له‌زیاده‌ڕه‌وییه‌كانی رژیمی ئیسلامی ئێران بگیرێت وتیشی ئەمریکا بەرەنگاری هەر هەڕەشەیەکی رژیمی ئیسلامی بۆ سەر وڵاتی ئیسراییل دەبێتەوە.