بە پێی هەواڵەکان وڵاتی یونان بریاری داوە کە ناونووسینی کۆچبەران بە پێی وڵاتەکانیان ئەنجام بدات.
هاوکات ژمارەیەک کۆچبەر لە رێگای کەشتییەوە لەسەر سنوورەکان کۆکراونەتەوە و هێنراونەتە ناوشار بۆ ئەوەی لەلایەن لیژنەکەوە سەرژمێری بکرێن و جیابکرێنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لیژنەکە دەستی بەکارەکانی نەکردووە، بەهۆی ئەوەی کۆچبەران کۆنەکرابوونەوە، بەشێک لەسەر سنوورەکان و بەشێکیشیان لە دوورگەرکان مابوونەوە.
جێگەی ئاماژەیە کە دوای ناونووسین کردن و جیاکردنەوەی کۆچبەرەکان بەپێی وڵاتەکانیان، شوێنی تایبەتیان بە هەموو پێداویستییەکانیانەوە بۆ دابین دەکرێت.